میسال ئالوسی: پیرۆزبایی ساڵیادی ریفراندۆم لە سەرۆک بارزانی دەکات
سیاسەتمەداری دیاری عێراقی، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک مەسعود بارزانی کرد، و ریفراندۆمەکەی وەک دەستکەوتێکی دیموکراسی و بەرجەستەکەری پرەنسیپی مافی چارەی خۆنووسین وەسفکرد.
پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، میسال ئالوسی، سیاسەتمەداری دیاری عێراقی، لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: ریفراندۆمی کوردستان پایەیەکی دیموکراسییە کە بەرجەستەکەری پابەندبوونە بە دەستوور، بەها باڵاکان و پرەنسیپی مافی چارەی خۆنووسین، لە دەوڵەتێکدا کە چەکی لەیاسادەرچوو تێیدا مافەکانی هاووڵاتیبوون پێشێل دەکات و بەها دەستووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، یاسایی و مرۆییەکان بەهەدەر دەدات.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئەو سیاسەتمەدارەی عێراق هیوای سەرکەوتنی بۆ عەلی زەیدی خواست لە هەنگاوەکانیدا بۆ نەهێشتنی هەژموون و چەتەگەریی میلیشیاکان و سنووردارکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت، هاوکات گەڕاندنەوەی عێراق بەرەو سیستەمێکی دیموکراسیی دەستووری و هاوبەشییەکی شارستانییانە کە عێراق و گەلەکەی بخاتە ریزی نەتەوە پێشکەوتوو و ئاوەدانەکانی جیهان.