عێراق لەگەڵ چوار وڵات برەودان بە هاوکارییە هاوبەشەکانی تاوتوێ دەکات

 وەزیری دەرەوەی عێراق لە نیویۆرک، لە چەند دیدارێکی جیادا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی نەمسا، یەمەن، عومان و پورتوگال، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییە هاوبەشەکانی لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026 رایگەیاند، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی کارەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە جیا لەگەڵ هەریەک لە بیاتە ماینل-رایزینگەر وەزیری دەرەوەی نەمسا، ئەفراح عەبدولعەزیز زەوبە وەزیری دەرەوە و کاروباری کۆچبەرانی یەمەن، بەدر بن حەمەد بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان، و پاولۆ رانگێڵ وەزیری دەوڵەت و کاروباری دەرەوەی پورتوگال کۆبووەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە میانی دیدارەکاندا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێگەکانی برەودان و بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جێی بایەخەکاندا کرا، هاوکات بۆچوون لەبارەی دوایین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و پرسە هاوبەشەکان ئاڵوگۆڕ کران.