عێراق رۆژانە دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت

ئێستا عێراق رۆژانە دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، بۆیە بۆ مووچەی مانگی 11 عێراق کێشەی دابینکردنی مووچوی نابێ.

ئەمڕۆ شەممە، 10ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای سۆمۆ بە کوردستان24ی راگەیاند، ئێستا عێراق لە رێگەی گەرویی هورمز و تورکیاوە رۆژانە دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.

گوتیشی: ئێستا 180 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوە دەکرێت،  بە هەمان شێوە بەشێک لەو نەوتی بەسراش بە تانکەر دەهێندرێتە کەرکووک و لەگەڵ نەوتی کەرکووک بە بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی دەرەوە دەکرێت و دەفرۆشرێت.