نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 111 دۆلاری تێپەڕاند
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 111 دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە پێنج مانگی رابردوودا تۆماری دەکات.
بە گوێرەی پێنوێنی نوێی گۆڕانی نرخی بازاڕی وزەی جیهانی، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، لەدوای 20ـی ئایاری ئەمساڵەوە ئەمە یەکەم ئاستی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنتە، کە نرخی هەر بەرمیلێکی گەیشتووەتە 111 دۆلار و 5 سەنت.
هەروەها پێشبینی دەکرێت بەهۆی شەڕ و ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەک و خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی وڵاتانی ئەوروپای گرتووەتەوە، نرخی سووتەمەنی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت.
بۆ وەرگرتنی زانیاریی و وردەکارییەکانی گۆڕانی بەهای دراوەکان و نرخی وزە و کانزاکان، دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی بۆرسەی کوردستان24 بکەن.