پڕۆژەی ئاوی خانکێ لە سێمێل کەوتە کار
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی تسرینی یەکەمی 2026، پڕۆژەی ستراتیژیی وەرگرتنی ئاوی خانکێ لە سنووری شارۆچکەی سێمێل خرایە خزمەتی هاووڵاتییان.
ئەم پڕۆژەیە لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەر لە سنووری شارۆکەی سێمێل جێبەجێکراوە.
لە قۆناخی یەکەمدا ئاوی خواردنەوە بۆ سەرجەم دانیشتووانی ناحیەی خانکێ دابینکراوە. هاوکات لە قۆناخی دووەمدا، لەگەڵ دانانی کۆگەی ئاو، ئاو بۆ تەواوی شارەدێی سێمێل دابین دەکرێت.
پڕۆژەکە لە پردێک بە درێژیی 260 مەتر و بەرزیی 4 مەتر، لەگەڵ یەکەیەکی پاڵنەر بە درێژیی 13.5 مەتر و بەرزیی 24 مەتر پێکهاتووە. ئەو یەکەیە توانای راکێشان و پاڵنانی 3,400 مەتر سێجا ئاوی لە یەک کاتژمێردا هەیە.