بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بەرپرسێک لە دیوانی پارێزگای زیقار دەستگیر کرا
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەرپرسێکی دیوانی پارێزگای زیقاریان دەستگیرکردووە، بەهۆی ئەوەی لە بەرامبەر بەجێهێنانی کارێکی وەزیفیدا داوای ئیمتیاز و دەستکەوتی کردبوو.
پێنجشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2026، دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، تیمێک لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی زیقار چوونەتە دیوانی پارێزگا و توانویانە بەسەرپێچییەوە (لە کاتی تاوانەکەدا) بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری لە دیوانی پارێزگا و فەرمانبەرێکی هەمان بەش دەستگیر بکەن، لە کاتێکدا بڕێکی پارە کە وەک بەرتیلی لە بەڵێندەرێک وەردەگرت بۆ ئاسانکاری و تەواوکردنی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتباران رێگرییان لە بەڕێوەچوونی مامەڵەی خەرجکردنی شایستەکانی ئەو بەڵێندەرە کردبوو کە پڕۆژەیەکی لە قەزای ئەلنەسر جێبەجێ کردبوو، سەرەڕای ئەوەی سەرجەم رێکارەکانی تەواو کردبوو و چەندین جار سەردانی کردبوون. روونیشی کردەوە، دادوەریی دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی لە زیقار، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ تۆمەتباران دەرکردووە بەگوێرەی ئەحکامەکانی ماددەی 308 لە یاسای سزادان.