سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەخت لە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکاتەوە

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازیی له‌ باڵيۆزى توركيا کرد
سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازیی له‌ باڵيۆزى توركيا کرد

ئه‌مڕۆ سێشەممە‌، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوای لە  ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە کرا. 

ئاماژە بەوەش کراوە، لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.