گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق: کوردستان24 کەناڵێکی نایابە

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق بەبۆنەی 11ـەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات و دەڵێت، "پێویستە هەموو میدیاکان دژی ئەو کەسانە بوەستنەوە کە هەوڵی چەواشەکردنی بیروڕای گشتی و هاووڵاتییانی عێراق دەدەن". 

ئەمرۆ شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، لیوا یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە پەیامێکدا رایگەیاند "بەبۆنەی 11ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24ـەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کارمەندان، ستاف، تەکنیکاران و هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەم کەناڵە نایابەدا کار دەکەن".

یەحیا رەسووڵ ئاماژەی بەوە دا، پەیامی ئەو بۆ کوردستان24 و بۆ هەموو کەناڵە ئاسمانییەکان، رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکاران ئەوەیە، پێویستە پەیامەکەیان ورد، دروست و نیشتمانی بێت.

گوتەبێژی  وەزارەتی بەرگریی عێراق باسی لەوە کرد، پێویستە هەموو میدیاکان دژی ئەو کەسانە بوەستنەوە کە هەوڵی چەواشەکردنی بیروڕای گشتی و هاووڵاتییانی عێراق دەدەن.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا یەحیا رەسووڵ گوتی، لە خوای گەورە داواکارە هەمیشە لە پەیامە میدیاییەکەیاندا راستگۆ، بەردەوام و سەرکەوتوو بن و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو کارمەندانی کەناڵەکە دەربڕی.

دەقی پەیامەکەی لیوا یەحیا رەسووڵ:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی 11ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان 24ـەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کارمەندانی ئەم کەناڵە بەڕێزە دەکەم، هەروەها هەموو ستاف و تەکنیکاران و هەر کەسێک لەم کەناڵە نایابەی ئێوەدا کار دەکات.

پەیامی من بۆ کەناڵەکەتان و بۆ هەموو کەناڵە ئاسمانییەکان و سەرجەم رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکاران و تەواوی ستافی میدیایی ئەوەیە، پێویستە پەیامەکەمان ورد و دروست و نیشتمانی بێت. ئامانج لێی ئەوە بێت گەلی عێراق یەک گەل بێت، پشتگیریی یەکتر بکەن و هاوکار بن، و دەبێت دژی ئەو کەسانە بین هەوڵی چەواشەکردنی بیروڕای گشتی و هاووڵاتیی عێراقی دەدەن.

لە خوای گەورە داواکارم هەمیشە لە پەیامە میدیاییەکەتاندا پەیامێکی نیشتمانییە، راستگۆ و بەردەوام و سەرکەوتوو بن. سوپاس و پێزانینم بۆ هەموو کارمەندانی ئەم کەناڵە هەیە.

براتان
لیوای هێزە تایبەتەکان، یەحیا رەسووڵ عەبدوڵڵا
گوتەبێژی  وەزارەتی بەرگریی عێراق