سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەران پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات

سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان، بەبۆنەی ١١یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان24، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی، دەستەی نووسەران، رۆژنامەنووسان و تەواوی کارمەندانی کەناڵەکە کرد.

ئەمڕۆ شەممە، 31ـی تسرینی یەکەمی 2026، ئەحمەد رێکانی، سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان، لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەران بە ناوی خۆی و سەرجەم وەبەرهێنەرانی کوردستانەوە، وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ کەناڵەکە خواست لە گەیاندنی پەیامی راست، بەرپرسیارانە و دەنگی راستییەکان لە پێناو خزمەتکردن بە میدیای کوردی.

هاوکات ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی ئەو کەناڵە کرد لە کەرتی ئابووریدا و ڕایگەیاند: "کەناڵی کوردستان24 هەمیشە وەک پاڵپشتێکی بەهێزی گەشەی ئابووری و پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا دەرکەوتووە."