ئەبو تارا: هیواخوازم کوردستان24 هەمیشە وەک مینبەرێکی میدیایی کاریگەر بمێنێتەوە

فراکسیۆنی کوردانی فەیلی و سەرۆکی فراکسیۆنەکە پیرۆزبایی بەردەوامبوون لە گەیاندنی پەیامە نەتەوە و نیشتمانییەکان لە کوردستان24 دەکەن،

حەیدەر عەلی ناسراو بە ئەبو تارا، سەرۆکی فراکسیۆنی کوردانی فەیلی لە پەرلەمانی عێراق بە بۆنەی 11 ساڵەی دەسپێکردنی پەخشی کوردستان24، لە پەیامێکی پیرۆزبایی دا رایگەیاند، ئێمە رۆڵی کەناڵی کوردستان24 لە دیمەنی میدیا و هەوڵەکانی لە رووماڵکردنی رووداوەکان و دۆکیۆمێنتکردنی راستییەکان و بەدواداچوون بۆ پرسە نیشتمانی و کۆمەڵایەتییەکان، بە نرخ دەزانین. ئێمە جەخت لە گرنگی کاری پیشەیی میدیایی دەکەینەوە لە بەرز راگرتنی بنەماکانی ئازادی رادەربڕین و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی.

ئەبو تارا، لە پەیامەکەیدا لە خوا داواکارە کوردستان24 بۆ هەمیشە لە کارە میدیاییەکەی سەرکەوتوو بێت و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ کارمەندان و کەناڵەکە دەخوازێت، هەروەها دەڵێت: هیواخوازم کوردستان24 بۆ هەمیشە وەک منبەرێکی میدیایی کاریگەر بمێنێتەوە بۆ خزمەت و گەیاندنی راستییەکانی پرسە نەتەوەییەکان و هاووڵاتیان.