ئاڤا 11 ساڵەی دامەزراندن لە کوردستان24 پیرۆز دەکات

لۆگۆی کوردستان24 و ئاڤا
لۆگۆی کوردستان24 و ئاڤا

گرووپی میدیایی ئاڤا، ساڵیادی دامەزراندن لە کوردستان24 پیرۆز دەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازێت. 

ئەمڕۆ شەممە، 31ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە پەیامێکدا بۆ یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن، گرووپی میدیایی ئاڤا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگاکە کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا گرووپی میدیایی ئاڤا ئاماژەی بەوە داوە، "هیوادارین دامەزراوەی کوردستان 24 بەردەوام بێت لە گواستنەوەی هەواڵ و رووماڵەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و هەمیشە لە سەرکەوتندا بتانبینین".

دەزگای کوردستان 24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن لە 31ـی ئۆکتۆبەری 2015 لە شاری هەولێر دامەزراوە و لە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی و رادیۆ و ماڵپەڕێکی دیجیتاڵی پێکدێت. دەزگاکە بە پێنج زمانی جیاواز هەواڵ و زانیارییەکان دەگوازێتەوە و ئامانجی گەیاندنی دەنگی کوردستانە بە جیهان. 

ئەمڕۆ کە کوردستان24 کە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پەخشی خۆی دەگێڕێت؛ لە ماوەی 11 ساڵی رابردوودا لەسەر بنەمای توێژینەوەی زانستی و راگەیاندنی پیشەگەرانە کاری کردووە و بووەتە پردێکی متمانەپێکراوی نێوان کوردستان و جیهان.

 کوردستان 24 هەمیشە هەوڵی داوە ئاوەدانی و هیوای خەڵکی کوردستان دەربخات و پێداگری لەسەر پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و ئارامیی دەروونیی کۆمەڵگە کردووە. لە دەستپێکی 12ـەمین ساڵی تەمەنیدا، دامەزراوەکە وەبەرهێنانی زیاتر لە توانای رۆژنامەنووسانی گەنج دەکات بۆ گواستنەوەی رووداوەکان.