سەروەر هاواری:لەم 11 ساڵەدا کوردستان24 دەنگێکی گرنگ و زوڵاڵ بووە

سەروەر كەمال هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
سەروەر كەمال هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

سەروەر كەمال هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دەڵێت: کوردستان24 لە ماوەی ئەم 11 ساڵەدا، بە رێبازێکی پیشەیی و بەرپرسانە، توانیویەتی ببێتە دەنگێکی گرنگ و زوڵاڵ بۆ گەیاندنی هەواڵ و رووداوەکانی کوردستان.

سەروەر هاواری لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بە بۆنەی 11هەمین ساڵی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان24، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا ئاماژەیداوە، بە دڵێکی پڕ لە رێز و شانازییەوە، پیرۆزبایی گەرمم ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، دەستەی بەڕێوەبردن، هەموو کارمەندان، رۆژنامەنووسان، پەیامنێران و تەواوی ئەو هاوکارانە دەکەم کە لە پشت کامێرا و لە سەر شاشە، بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆیان بەردەوامن.

هەروا نووسیویەتی: کوردستان24 لە ماوەی ئەم 11 ساڵەدا، بە رێبازێکی پیشەیی و بەرپرسانە، توانیویەتی ببێتە دەنگێکی گرنگ و زوڵاڵ بۆ گەیاندنی هەواڵ و ڕووداوەکانی کوردستان، ناوچەکە و جیهان، بە هاووڵاتیان و بینەران و گوێگرانی. رۆڵی میدیا تەنیا گەیاندنی هەواڵ نییە، بەڵکو بریتییە لە روونکردنەوەی راستییەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتی و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان ڕووداوەکان و کۆمەڵگادا.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایدەگەیەنێت "بەو بۆنەیەوە، هەموو ماندووبوون و هەوڵە پیشەییەکانی ئەو خێزانە میدیاییە بە ڕێزەوە دەنرخێنم و هیوادارم کوردستان24 هەمیشە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، پیشەیی و بەرپرسیار بێت لە خزمەتکردنی راستی، زانیاری و بەرژەوەندیی گشتی".