کەمال ئاغا: کوردستان24 خزمەتێکی زۆری بە خاک و نیشتمان و هاوڵاتییان کردووە
سەرۆکی لقی هەولێر یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان پیرۆزبایی یازدەهەمین ساڵیادی دەسپێکردنی پەخشی کەناڵی کوردستان24 دەکات و دەڵێت: جیا لە پرسە نیشتمانییەکان، ئەم کەناڵە لە پێشکەوتنی کەرتی ئابووری و وەبەرهێنانیشدا رۆڵی گرنگی هەبووە.
کەمال ئاغا سەرۆکی لقی هەولێر یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا دەڵێت: کەناڵی کوردستان24 لەو کاتەی دامەزراوە تاوەکوو ئێستا زۆرترین خزمەتی بە دۆزی نیشتیمانی و خاک و نیشتمان و هاوڵاتییان کردووە، رۆڵێکی بەرزی هەبووە لە پرسە نیشتیمانییەکان و هەروەها لە پێشکەوتنی کەرتی ئابووری و وەبەرهێنانیش رۆڵی گرنگی هەبووە ، سەکۆیەک بووە بۆ گەیاندنی دەنگ و رەنگی گشت چین و توێژەکان.
هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی وەبەرهێنەران دەڵێت: بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەر و گشت کارمەندانی ئەو کەناڵە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی و بەرەوپێشچوونی زیاتریان بۆ دەخوازم.