ترەمپ بۆ دیموکراتەکان: پیرۆزە
"پیرۆزە"، ئەمە پەیامی دۆناڵد ترەمپ بوو بۆ نەیارە سیاسییەکانی، دوای ئەوەی دیموکراتەکان توانییان زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران مسۆگەر بکەن و پێشەنگی هەڵبژاردنی حاکمی ویلایەتەکانیش بگرنە دەست. سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ قبووڵکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێس و کارکردن لەگەڵ دیموکراتەکان.
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ئاشکرایکرد، بەتەواوی ئامادەیە دان بە ئەنجامەکاندا بنێت و ئەگەری گەیشتن بە سازانی هاوبەش و هاوکاری لەگەڵ دیموکراتەکاندا هەیە.
سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو پاشەکشەیەی کۆمارییەکان، ترەمپ رایگەیاند کە بەشێکی دۆڕانەکانیان پەیوەندیی بە پرسی ئێرانەوە هەیە، هاوکات هۆکارێکی دیکەشی بۆ نەبوونی ناوی خۆی لەسەر کارتی دەنگدان گەڕاندەوە. لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتیکردەوە کە پەشیمان نییە لە پشتیوانیکردنی بەربژێرانی پارتەکەی، لەوانە دارلین گراهام، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی کارۆلاینای باشوور و کین پاکستۆن، داواکاری گشتیی تێکساس.
بەگوێرەی دواین ئامارەکان، لە کۆی 435 کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەران، دیموکراتەکان 190 کورسی و کۆمارییەکان 110 کورسییان بەدەستهێناوە. لە ئەنجوومەنی پیرانیش، دیموکراتەکان بە بردنەوەی 52 کورسی لە کۆی 100 کورسی، زۆرینەیان بەدەستهێناوە. لە هەڵبژاردنی حاکمی ویلایەتەکانیشدا، دیموکراتەکان 24 کورسی و کۆمارییەکان 13 کورسییان مسۆگەر کردووە.