قالیباف: ئەمریکییەکان گوتیان نەخێر بۆ جەنگ
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، هاووڵاتیانی ئەمریکا لە رێگەی دەنگدانەوە بە جەنگیان گوتووە نەخێر و ئێمەش پشتیوانیان دەکەین.
محەمەد باقر قالیباف لە پەیامێکیدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی: هاووڵاتیانی ئەمریکا لە رێگەی دەنگدانەوە بە جەنگیان گوتووە نەخێر و ئەم هەڵوێستە جێگەی پشتیوانیی ئێمەیە، جا هۆکارەکەی ویژدان بێت یان تێچووی بژێوی ژیان.
قالیباف گوتیشی: ئەگەر حکوومەتی ئەمریکا ئیرادەی گشتی پشتگوێ بخات و بەپێی بەرژەوەندییەکانی بەڕێوەبەرانی باجگیریی نێودەوڵەتی هەڵسوکەوت بکات، ئەوا رووبەڕووی لێکەوتەی نەخوازراو دەبێتەوە.
ئەم دۆخە دەبێتە هۆی ئەوەی نەخێرەکەی ئەمریکییەکان بۆ واشنتن ببێتە کابووسێک.
3ـی تشرینی دووەمی 2026، هەڵبژاردنی نیوەی خولی ئەمریکا بەرێوەچوو، بەگوێرەی دواین ئامارەکان، لە کۆی 435 کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەران، دیموکراتەکان 190 کورسی و کۆمارییەکان 110 کورسییان بەدەستهێناوە. لە ئەنجوومەنی پیرانیش، دیموکراتەکان بە بردنەوەی 52 کورسی لە کۆی 100 کورسی، زۆرینەیان بەدەستهێناوە. لە هەڵبژاردنی حاکمی ویلایەتەکانیشدا، دیموکراتەکان 24 کورسی و کۆمارییەکان 13 کورسییان مسۆگەر کردووە.