ترەمپ: ئامادەم ئەنجامی هەڵبژاردن قبووڵ بکەم و لەگەڵ دیموکراتەکان کار بکەم

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەیە ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەی خولی کۆنگرێس قبووڵ بکات و لەگەڵ دیموکراتەکان کار بکات. ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە کۆمارییەکان لە پرۆسەکەدا تووشی شکست بوون و کۆنترۆڵی هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران کەوتووەتە مەترسییەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نیویۆرک تایمز ئاشکرایکرد، بەتەواوی ئامادەیە ئەنجامەکان قبووڵ بکات. سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، بەنیازە لەگەڵ دیموکراتەکان هاوکاری بکات و ئەگەری گەیشتن بە سازانی هاوبەش لەگەڵیاندا هەیە.

سەرۆکی ئەمریکا شکستی کۆمارییەکانی بۆ نەبوونی ناوی خۆی لەسەر کارتی دەنگدان گەڕاندەوە. ترەمپ دووپاتیکردەوە پەشیمان نییە لە پشتیوانیکردنی بەربژێرانی پارتەکەی، لەوانە دارلین گراهام، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی کارۆلاینای باشوور و کین پاکستۆن، داواکاری گشتیی تێکساس.

دارلین گراهام، کە خوشکی لیندزی گراهام بوو، بەرامبەر بە ئانی ئەندروز، بەربژێری دیموکراتەکان دۆڕا. لە تێکساسیش، جەیمس تالاریکۆ، بەربژێری دیموکراتەکان سەرکەوتنی بەسەر پاکستۆن بەدەستهێنا.

لەو چاوپێکەوتنەدا کە لە کۆشکی سپییەوە ئەنجامدرا، ترەمپ سەرسوڕمانیی خۆی لە شکستی گراهام دەربڕی. سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە گومان لەبارەی ئەوە هەبوو کە ئایا ئەگەر لیندسی گراهام خۆی لە هەڵبژاردنەکەدا بەشدار بوایە، دەیتوانی کورسییەکەی بپارێزێت.

لیندزی گراهام لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە مانگی تەممووزی رابردوو کۆچی دوایی کرد. دوای ئەوە، خوشکەکەی کورسییەکەی لە ئەنجوومەنی پیران وەرگرت و بە پشتیوانیی ترەمپ خۆی بۆ مانەوە لەو کورسییە بەربژێر کردبوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە دیموکراتەکان 181 کورسیان بەدەستهێنا لە بەرامبەردا کۆمارییەکان 108 کورسی بەدەستهێنا.