پەرلەمانتارێکی بەرەی گەل: بەشداریکردن لە دانیشتنی پەرلەمان ئەرکێکی نیشتمانییە
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەرەی گەل رایگەیاند، ئێمە بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکەین و ئەرکێکی نیشتمانییە.
ئاڵا بەرزنجی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەرەی گەل بە کوردستان24ـی گوت: بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان ئەرکێکی نیشتمانییە و بەرەی گەل بەشداری دەکات.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات چونکە بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێت.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، هاووڵاتییان دەنگیان پێ داون و متمانەیان پێ بەخشیون. ئەو پەرلەمانتارە روونیکردەوە، دوو ساڵ بەسەر سوێندخواردنی یاساییدا تێدەپەڕێت و تا ئێستاش دانیشتنی یەکەم بە کراوەیی ماوەتەوە.
سەبارەت بە بەشداریکردنیشی، پەرلەمانتارەکە گوتی "من نوێنەرایەتیی دەنگی شەهیدانی کوردستان دەکەم و لەبەر خاتری دەنگی شەهیدان گەڕاومەتەوە."