دوایین پێشبینییەکانی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی پێشبینیی کەشوهەوای سێ ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە کاریگەریی درێژبوونەوەی نزمەپەستانی دەریای ناوەڕاست بەردەوام دەبێت، هاوکات وێڕای بەردەوامیی بارانبارین، لە شەوی یەکشەممەدا پێشبینیی بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکان دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینیی کەشوهەوای بۆ رۆژانی (7، 8 و 9ـی تشرینی دووەمی 2026) بڵاوکردەوە و رایگەیاند: کە کاریگەریی درێژبوونەوەی نزمەپەستانی دەریای سپیی ناوەڕاست لەسەر ناوچەکە بەردەوام دەبێت.
شەوی شەممە (٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦):
پێشبینی دەکرێت کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە شێوەی لاواز و بارانی کەم و پچڕپچڕ بەردەوام بێت. لە بەرامبەردا، لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر دەبێت و تاوەکو کاتەکانی بەرەبەیان بە چالاکی دەمێنێتەوە.
بڕی بارانبارینی پێشبینیکراو بە ملم (شەوی شەممە):
سەنتەری پارێزگاکان: سلێمانی (١٠ – ٢٠)، هەڵەبجە (١٥ – ٢٥)، کەرکووک (٢ – ٥)، دهۆک (٢ – ٤)، هەولێر (٢ – ٥).
ئیدارە سەربەخۆکان: گەرمیان (١٥ – ٢٥)، ڕاپەڕین (٨ – ١٥)، سۆران (٧ – ١٣)، زاخۆ (٢ – ٤).
رۆژی یەکشەممە (٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦):
بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بە لاوازی بەردەوام دەبێت، بەڵام بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان، سۆران و ڕاپەڕین ڕێژەی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت. لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ و کەمتر دەبێت.
هەروەها کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە شەودا پێشبینی دەکرێت کەمێک بەفر لە ناوچە سنوورییەکاندا ببارێت.
بڕی بارانبارینی پێشبینیکراو بە ملم (ڕۆژی یەکشەممە):
سەنتەری پارێزگاکان: هەڵەبجە (١٠ – ٢٠)، سلێمانی (٧ – ١٣)، هەولێر (٤ – ٨)، دهۆک (٣ – ٦)، کەرکووک (٢ – ٤).
ئیدارە سەربەخۆکان: ڕاپەڕین (١٠ – ٢٠)، گەرمیان (٥ – ١٥)، سۆران (٨ – ١٣)، زاخۆ (٢ – ٥).
ڕۆژی دووشەممە (٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦):
کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە کاتەکانی بەیانیدا بە لاوازی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لەگەڵ ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، ڕاپەڕین و بەشێک لە ناوچەی گەرمیان دەمێنێتەوە و دواتر بەرەو کۆتایی دەچێت، هاوکات پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
بڕی بارانبارینی پێشبینیکراو بە ملم (ڕۆژی دووشەممە):
سەنتەری پارێزگاکان: هەڵەبجە (١٠ – ٢٠)، سلێمانی (٧ – ١٣)، هەولێر (٤ – ٨)، دهۆک (٣ – ٦)، کەرکووک (٢ – ٤).
ئیدارە سەربەخۆکان: ڕاپەڕین (١٠ – ٢٠)، گەرمیان (٥ – ١٥)، سۆران (٨ – ١٣)، زاخۆ (٢ – ٥).