سبەی لە قوتابخانەکانی چەمچەماڵ پشووی فەرمییە

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی نالەباریی ڕەوشی کەشوهەواوە، سبەی یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ پشووی فەرمی دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا، قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاگاداری سەرجەم قوتابییان و خوێندکارانی سنوورەکەی کردەوە: "بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا، بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و لەسەر فەرمانی قایمقامی چەمچەماڵ، بڕیاردرا سبەی یەکشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2026 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە پەروەردەی چەمچەماڵ پشووی فەرمی بێت."

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو تاقیکردنەوانەی بڕیار بوو سبەی یەکشەممە ئەنجام بدرێن، بۆ رۆژی دواتر دواخران.

ئەمش لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی بارانبارین و نالەباری کەشوهەوا ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.