پەیامنێری کوردستان24: لە گوندی یاروەلی لە کەرکووک سوپای عێراق تەقەی لە هاووڵاتییەکی کورد کرد
لە گوندی یاوەرلی سەر بە پارێزگای کەرکووک، هێزەکانی سوپای عێراق هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاونیشتمانییەکی کورد و دەستڕێژی گولـلەیان لێ کردووە، لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکە بریندار بووە.
ئەمڕۆ سێشممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2026، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، لە رووداوێکدا لە گوندی یاروەلی، هێزەکانی سوپای عێراق هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و تەقەیان لێکردووە.
بەگوێرەی گوتەی هاونیشتمانییە بریندارەکە: هێزەکانی سوپا چوار گولـلەیان ئاراستە کردووم، کە دووانیان بەر قۆڵم کەوتوون و بریندار بووم.
ئەم هەڵسوکەوتەی سوپای عێراق نیگەرانی و ناڕەزایەتییەکی توندی لەلای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە، هاوکات داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەم پێشێلکارییە بکەن و سنوورێک بۆ ئەو جۆرە کردەوانە دابنرێت.