کچە قوتابییەک لە ئاهەنگی دەرچوونی گیانی لەدەستدا
کچە قوتابییەکی زانکۆی سەڵاحەددین لە ئاهەنگی دەرچوونی گیانی لەدەستدا.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2026، رێژوان دلێر، نوێنەری قوتابیانی کۆلێژی زانست بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت، کچە قوتابییەک بەناوی زیلان دەشتی تەمەن 23 ساڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونی بە نەخۆشی دڵ گیانی لەدەستداوە.
ئەو قوتابییە بەشی زانست و تەندروستی ژینگە لە زانکۆی سەڵاحەدین.
لەلای خۆیەوە، سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت” بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی “ زیلان دەشتی “ پشتڕاستدەکەینەوە.
هەروەها گوتی، ئەو قوتابییە لە ناو یاریگا تەندروستی تێکچووە و لە کاتی گەیاندن بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2026، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێورەسمی ئاهەنگی دەرچووانی خولی 45ـەمینی زانکۆی سەڵاحەددین -هەولێر بەڕێوەچوو.