مەسرور بارزانی ساڵیادی بنیادنانی سلێمانی پیرۆز دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا یادی 242 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی پیرۆز دەکات و دەڵێت "ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی لە هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر پیرۆز بێت".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، پەیامی پیرۆزباییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "هاووڵاتییانی خۆشەویستی سلێمانی، شایستەی خزمەتی زیاتر و ئازادی و پێشکەوتن و سەقامگیریی و ئارامین".
ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی لە هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر پیرۆز بێت. هاووڵاتییانی خۆشەویستی سلێمانی، شایستەی خزمەتی زیاتر و ئازادی و پێشکەوتن و سەقامگیریی و ئارامین.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) November 14, 2026
شاری سلێمانی لە 14ـی تشرینی دووەمی 1784 لەلایەن "ئیبراھیم پاشای بابان"ـەوە بونیادنراوە و شارەکەی بە ناوی باوکییەوە "سلێمان پاشا" ناوناوە. سلێمانی جگە لەوەی پایتەختی میرنشینی بابان بووە، لە ھەمان کاتدا مەڵبەندێکی بازرگانی و رۆشنبیری ناوچەکەش بوو.
ئەمڕۆ، 242 ساڵ بەسەر دامەزراندنی شاری سلێمانیدا تێدەپەڕێت و ساڵانە لە 14ـی تشرینی دووەمدا، بە چەندین چالاکیی کولتووری، هونەری و رۆشنبیری ئەم یادە دەکرێتەوە.