دابەشکردنی کارەبای هەولێر هاووڵاتییانی 8ـی حەسارۆک ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر 2 ئاگاداری سەرجەم دانیشتووانی گەڕەکی 8ـی حەسارۆک دەکاتەوە کە تاوەکو ئێستا هاوبەشی فەرمیی کارەبایان نەکردووەتەوە، بە زووترین کات سەردانیان بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان؛ هاوکات هۆشداری دەدات کە لە ماوەیەکی نزیکدا پشکنینی گشتگیر ئەنجام دەدرێت و کارەبای هەر شوێنێک دەبڕدرێت کە هاوبەشی فەرمیی نەبێت.
شەممە 14ـی ترشینی دووەمی 2026، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر 2 راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی گەڕەکی 8ـی حەسارۆک دەکاتەوە، کە تا ئێستا هاوبەشی فەرمی کارەبایان نەکردووەتەوە، پێویستە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر/2 بکەن، بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و کردنەوەی هاوبەشی کارەبا.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر 2 جەخت دەکاتەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا تیمە تایبەتمەندەکانمان پشکنینی گشتگیر بۆ سەرجەم ئەو شوێنانە ئەنجام دەدەن کە هاوبەشی فەرمی کارەبایان نییە و کارەبایان دەبرێن درێت .
لە راگەیەندراوەکدا هۆشداری داوە، هەر کەسێک پابەند نەبێت بەم ئاگادارییە، بەرپرسیارێتی یاسایی دەکەوێتە ئەستۆی و رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.