سعوودیە، میسر و قەتەر کەمکردنەوەی گرژییەکان تاوتوێ دەکەن

وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە دوو پەیوەندیی جیادا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی میسر و قەتەر، پێشهاتە هەرێمییەکانی ئێستا و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2026، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە لەگەڵ هەردوو هاوتا میسری و قەتەرییەکەی، پێشهاتە هەرێمییەکانی ئێستا و رێگەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.

فەیسەڵ بن فەرحان ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ دکتۆر بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوە و هاوکاریی نێودەوڵەتی و کاروباری میسرییەکانی دەرەوە، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێگەکانی بەهێزکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا خستە بەر باس.

هەروەها هەردوولا پێشهاتە هەرێمییەکانی ئێستایان تاوتوێ کرد و جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و راوێژکردن و پشتگیریکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردەوە کە ئامانجیان کەمکردنەوەی گرژییەکانە، بە شێوەیەک کە بەشداری لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بکات.

لە لایەکی دیکەوە، وەزیری دەرەوەی سعوودیە پەیوەندییەکی لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولرەحمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەنجام دا؛ لەو پەیوەندییەشدا هەردوولا پێشهاتە هەرێمییەکانی ئێستا، هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.