فەرماندەی سێنتکۆم سەردانی ئیسرائیلی کردووە

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) سەردانی ئیسرائیلی کردووە و لەگەڵ سوپاسالار و بەرپرسانی باڵای سوپای ئەو وڵاتەدا کۆبووەتەوە.

سێشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2026، بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی "N12"ی ئیسرائیلی، هەرچەندە سەردانەکەی بارد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەردانێکی رۆتینی بووە، بەڵام هاوکات ئامانج لێی بەردەوامیدان بووە بە هەماهەنگی، هاوکاری و چالاکییە سەربازییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولا، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری هەر پێشهات و گۆڕانکارییەک لە داهاتوودا.

ئەم جووڵە سەربازییە لە کاتێکدایە کە هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان واشنتن و تەلئەڤیڤ لە چوارچێوەی ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا درێژەیان هەیە.