پانێڵی تایبەتی سەرۆکوەزیران لە لووتکەی جیهانیی لاوان لە کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، پانێڵی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە یەکەمین لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد. 

بەشێکی قسەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:

- بەخێرهاتنی میوانانی ئازیزی لووتکەکە دەکەم بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵی خۆیان. کە بەشێکی زۆریان لە دوورەوە هاتوون. 

- دەستخۆشی لە کوردستان فاوندەیشن و رێکخەرانی لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەرێمی کوردستان دەکەم.

- لووتکەی جیهانیی گەنجان لە هەرێمی کوردستان کار و دەستپێکێکی ناوازەیە. 

- هیوادارم ئەم لووتکەیە دەستپێکێک بێت بۆ بەستنەوەی لاوانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لاوانی جیهان. 

- بەشداربوونم لەم لووتکەیە بۆ پشتیوانیکردنی توانای گەنجانمانە. 

سەرکردەبوون پێویستی بە پێگە و متمانەی جەماوەرییە. 

- دەرفەتم هەبێت حەزم لە وەرزش و سرووشتە. 

- هیوادارم یارییە کوردییەکان زیندوو بکرێنەوە. 

- لە بواری وێنەکێشاندا پەرەم بە خۆم داوە و هەر لە منداڵییەوە حەزم لێی بوو. 

- شانازی بە پێشمەرگایەتی دەکەم. 

- ئەگەر کاتم هەبێت، زۆر حەزم لە ئەسپسوارییە. 

نوێ دەکرێتەوە..