پانێڵی تایبەتی سەرۆکوەزیران لە لووتکەی جیهانیی لاوان لە کوردستان
کوردستان
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
هەولێر
لووتکەی جیهانیی لاوان - کوردستان 2026
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، پانێڵی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە یەکەمین لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد.
بەشێکی قسەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:
- بەخێرهاتنی میوانانی ئازیزی لووتکەکە دەکەم بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵی خۆیان. کە بەشێکی زۆریان لە دوورەوە هاتوون.
- دەستخۆشی لە کوردستان فاوندەیشن و رێکخەرانی لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەرێمی کوردستان دەکەم.
- لووتکەی جیهانیی گەنجان لە هەرێمی کوردستان کار و دەستپێکێکی ناوازەیە.
- هیوادارم ئەم لووتکەیە دەستپێکێک بێت بۆ بەستنەوەی لاوانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لاوانی جیهان.
نوێ دەکرێتەوە..