سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکان: داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکات
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
- داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین پێداچوونەوە بە بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلاردا بکات.
- بڕیارەکە کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.
- ناڕەزایەتی لە بڕیارەکە دەردەبڕین، چونکە زەرەرمەندی یەکەم هاووڵاتییە.
- بڕیارەکە بەبێ دیراسە و راوێژکردن لەگەڵ بازرگانان و ژوورە بازرگانییەکان دراوە.
- بیانووی بڕیارەکە ئەوەیە، ئامانجی حکوومەتی عێراق پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانە.
- داوا لە بازرگانان دەکەین ئەو کاڵایانەی بە نرخی پێشوو کڕیویانە، لە بازاڕەکاندا گرانی نەکەن.
نوێ دەکرێتەوە..