کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و عەلی زەیدی دەستیپێکرد
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ دەستیپێکرد.
سەرۆکوەزیران چەندین پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ دەستیپێکرد.
سامی جیزانی: نزیکبوونەوەی عێراق و هەرێم باشترین رێگەیە بۆ چارەکردنی کێشەکان هەموو ببینە
رائید فەهمی: سەردانی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا بایەخێکی تایبەتی هەیە هەموو ببینە
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی سادیقوون: سەردانەکەی مەسرور بارزانی زۆر گرنگ و ئەرێنییە هەموو ببینە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
سەرۆکوەزیران لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی عێراق کۆدەبێتەوە
سەرۆکوەزیران چەندین پرسی گرنگ لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان تاوتوێ دەکات
پێشەوا هەورامانی: گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەکات هەموو ببینە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 09ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو و بڕیارە لەگەڵ سەرکردەی حزب، هاوپەیمانێتی و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 09ـی تشرینی دووەمی 2026، سەڵاح کوبەیسی، ئەندامی هاوپەیمانیی "سیادە" لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، وێڕای پێشوازیکردن لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ بەغدا، رایگەیاند، پەیوەندی و گفتوگۆی بەردەوامی نێوان هەولێر و بەغدا پێویستییەکی نیشتمانییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی چەندین ساڵی رابردوو.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانیی "سیادە" جەختی کردەوە، هەرێمی کوردستان بەشێکی لێکدانەبڕاوی عێراقە و هەڵوێستی ئەوان پشتیوانییە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان. هەروەها روونیکردەوە، هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هێرش بۆ سەر تەواوی عێراقییەکان دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەش دا، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هەر هاووڵاتییەکی عێراقی خاوەنی تەواوی مافە دەستوورییەکانن. هاوکات هیوای خواست ئەم سەردانە ببێتە هۆی کۆتاییهێنان بە کێشە ئاڵۆزەکان، بەتایبەتی دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران، نەوت و گاز، دەروازە سنوورییەکان و ناوچە هاوبەشەکان.
عەقیل رودەینی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسڕ:
- پێشوازی لە سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا دەکەین
- سەردانەکە یارمەتیدەر بێت بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گاز
- گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانن
- پێویستە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێن
- پێویستە سامانی عێراق بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان دابەش بکرێت

دووشەممە، 09ـی تشرینی دووەمی 2026، عەقیل رودەینی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی "نەسڕ" لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ـی رایگەیاند، "پێشوازی لە سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەکەین".
رودەینی جەختی کردەوە، "بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، هاریکارییەکان لەسەر ئاستی سیاسی، ئابووری و ئەمنی بەهێزتر دەکات. هەروەها دامەزراوەکانی دەوڵەت پتەوتر دەکات و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بە سەنتەرەوە دەبەستێتەوە".
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسڕ ئاماژەی بەوە دا، بەردەوامبوونی ئەم سەردانانە دەبێتە هۆی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ چەندین کێشەی نێو دەوڵەتی عێراق، لەوانەش دەرکردنی ئەو یاسایانەی پەکخراون، وەکو یاسای نەوت و گاز و چەندین یاسای گرنگی دیکە.
سكرتیری لێژنەی ناوەندیی حزبی شیوعیی عێراقی رایگەیاند؛ سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەم كاتە هەستیارەدا بایەخێکی تایبەتی هەیە، جەختیشی کردەوە کە ئاڵنگارییە ئابووری و ئەمنییەکان پێویستی بە هەماهەنگیی هاوبەش هەیە.
سامی جیزانی، گوتەبێژی رەوتی حیکمە رایگەیاند، هەر جۆرە نزیکبوونەوە و لێکگەیشتنێک لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستاندا هەنگاوێکی ئەرێنییە و لە بەرژەوەندیی سەقامگیریی سیاسی و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی وڵاتدایە.
بەشێک لە میدیاکانی عێراق بە گرنگییەوە رووماڵی سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ بەغدا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (واع)، لێدوانەکەی پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24ـی وەرگرتووەتەوە و نووسیویەتی: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ گفتوگۆ لەسەر بودجە و پرسە هەڵپەسێردراوەکانی سەردانی بەغدا دەکات.
سۆمەرییە نیوز نووسیویەتی: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، سەرۆک و سەرکردەی حزب و هێزە سیاسییەکان دەبێت و پرسە هاوبەشەکان تاوتوێ دەکات.
ماڵپەڕی شەفەق نیوز نووسیویەتی: سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ بەغدا تەواوکاریی سەردانی شاندە حکوومییەکەی هەرێمی کوردستانە کە ئێستا لە بەغدان، گفتوگۆکانیشی بە دەر لە پرسەکانی دیکە، لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027 چڕ دەبنەوە.
هەروەها وان نیوز بڵاویکردووەتەوە، مەسرور بارزانی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق لە سەر پرۆژە بودجەی گشتی 2027 و پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکە، سەردانی بەغدا دەکات.
کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مەسرور بارزانی لە بەغدا ببینە پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
سەعد سەعدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی (سادیقوون) کە لەلایەن قەیس خەزعەلییەوە سەرکردایەتی دەکرێت؛ بە ماڵپەری کوردستان24ـی گوت، "پێشوازی لە سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەکەین و پێمان وایە سەردانێکی زۆر گرنگ و ئەرێنییە، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنی كێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا".
سەعد سەعدی دووپاتی کردەوە، "مەسرور بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان رۆڵێکی زۆر گرنگ و کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا دەگێڕن و ئامانجمانە، هەر کێشەیەک هەبێت لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر مێزی گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور چارەبکرێن".