ڕاستەوخۆ

لووتکەی جیهانیی لاوان - کوردستان 2026

لووتکەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت

هاوبەشکراوە

مەسرور بارزانی بۆ کوردستان24: پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە دەستکەوتی حزبی گەورەترە

 

 

خاڵە سەرەکییەکان

لێدوانی تایبەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کوردستان24 هەموو ببینە

مەسرور بارزانی: راگەیەندراوەکەی حکوومەتی عێراق جێگەی قبووڵکردن نییە هەموو ببینە

وەزیری پەروەردە: بڕیارەکانی وەزارەتەکەمان پەیوەستن بە ژیانی زیاتر لە چوار ملیۆن کەسەوە هەموو ببینە

وەزیری لاوانی بەحرەین: بەشداریکردنی گەنجان گۆڕانکاریی راستەقینە دروست دەکات هەموو ببینە

لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

لووتکەکە لە لایەن "کوردستان فاوندەیشن"ـەوە رێکخراوە

لووتکەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت

لووتکەکە لە ژێر دروشمی "نەخشاندنی داهاتوو" بەڕێوەدەچێت

زیاتر لە 800 گەنج و نوێنەر لە 47 وڵاتی جیهانەوە بەشدارن

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

بیرۆکەی رێکخستنی لووتکەی جیهانیی لاوان لە کوردستان لە کوێوە سەرچاوەی گرت؟

لەبارەی سەرچاوەی بیرۆکەی لووتکەکە، یارا بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی "کوردستان فاوندەیشن"، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەسەر بنەمای دیدگای ئارین بارزانی، دامەزرێنەری "کوردستان فاوندەیشن" بۆ بنیاتنان و بەرەوپێشچوونی پێکەوەیی، لە سەرەتای ئەمساڵدا بڕیاری گۆڕینی شێوازی کارکردنیان داوە.

 گوتیشی، لە تۆڕی دامەزراوەکەدا لە رێگەی رێکخراوی "ڤۆڵەنتیر کەی ئار دی"ـیەوە 30 هەزار خۆبەخش تۆمار کراون و ساڵانە پێنج بۆ 10 گەنجیان دەناردە لووتکە جیهانییەکانی دەرەوە، بۆیە بڕیاریان دا ئەمجارە لە بری ناردنی چەند گەنجێک بۆ دەرەوە، لووتکە جیهانییەکە بهێنرێتە هەرێمی کوردستان تا گەنجانی جیهان بێنە ناو کوردستان و لەگەڵ گەنجان و وەزیرەکانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و بۆچوون و ئەزموونەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن. 

 

 
 

 

سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی: بە راگەیەندراوەکەی بەغدا تووشی سەرسووڕمان بووین

 

 

مەسرور بارزانی بۆ کوردستان24: هەر بابەتێک دەستووری نەبێت، قبووڵی ناکەین

تەواوی چاوپێکەوتنی مەسرور بارزانی لەگەڵ کوردستان24

تەواوی چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ئیمان دەرباس، پێشکەشکاری کوردستان24 لە پەراوێزی یەکەمین لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەولێر.


 

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: هەر بابەتێک دەستووری نەبێت، قبووڵی ناکەین

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، "هەر بابەتێک دەستووری نەبێت، قبووڵی ناکەین".
 

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە دەستکەوتی حزبی گەورەترە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە دەستکەوتی حزبی گەورەترە.
 

 

 

بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

مەسرور بارزانی: راگەیەندراوەکەی حکوومەتی عێراق جێگەی قبووڵکردن نییە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا، تیشکی خستە سەر پرسی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، پڕۆژەیاسای بودجە، سەرچاوە سروشتییەکان و لووتکەی هەولێر.

 

لێدوانی تایبەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کوردستان24

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 گوتی: ئەرکی ئێمە خزمەتکردنی خەڵکی خۆمانە.

 

وێنەی ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران لە لووتکەی جیهانیی لاوان

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەشداریی لە پانێڵێکی تایبەتی یەکەمین لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەرێمی کوردستان کرد. لووتکەکە لە لایەن دامەزراوەی "کوردستان فاوندەیشن"ـەوە لە ژێر دروشمی "نەخشاندنی داهاتوو" رێکخراوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بە بەشداریی زیاتر لە 800 گەنج و نوێنەر لە هەرێمی کوردستان و 47 وڵاتی جیهانەوە بەردەوام دەبێت.

 

 

 

وەزیری پەروەردە: بڕیارەکانی وەزارەتەکەمان پەیوەستن بە ژیانی زیاتر لە چوار ملیۆن کەسەوە

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکەمین لووتکەی جیهانیی لاوان-کوردستان رایدەگەیەنێت، پشتیوانیی سەرۆکوەزیران و زانیاریی مەیدانی دوو بنەمای سەرەکین بۆ دروستکردنی متمانە و بڕیاردان، ئاماژە بەوەش دەکات کە بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە راستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی زیاتر لە 2 ملیۆن قوتابی و مامۆستا و 2 ملیۆن دایک و باوک هەیە.