لێدوانی تایبەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کوردستان24

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، لێدوانی تایبەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کوردستان24 گوتی: ئەرکی ئێمە خزمەتکردنی خەڵکی خۆمانە.

مەسرور بارزانی، هەر بڕیارێکی دەستووری جێبەجێ دەکەن و هیچ شتێکی نادەستووری قبووڵ ناکەن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری هەنگاوی نادەستووری لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، مەسرور بارزانی بە توندی رەتی کردەوە هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێکی دەرەوەی دەستووری نابێت.

سەبارەت بە ناکۆکییە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە سەرووی بەرژەوەندییە حزبییەکانەوەیە.

گوتیشی "ئێمە ئامادەین ناکۆکییە ناوخۆییەکان هەڵپەسێرین، چونکە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان زۆر گەورەترە لە دەستکەوتە حزبییەکان یان بەرژەوەندییە حزبییەکان".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بەو گەنجانەی لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشدارییان لە لووتکەی جیهانی لاوان کردووە، مەسرور بارزانی روونیکردەوە خزمەتکردن ئەرکە. سەرۆکوەزیران لەو بارەیەوە گوتی "هەر ناوێک دابنێن، بێگومان جێی دڵخۆشییە من برای ئەوان بم، برای بچووکی خەڵکی کوردستانم".

نوێ دەکریتەوە...