بەشداریی هەرێمی کوردستان لە داڤۆسی 2026، ئامادەبوونێکی کارا لە کاتێکی نێودەوڵەتیی گرنگدا
لەم چوارچێوەیەدا، ئامادەبوونێکی بەرچاوی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکایەتیی گەورەترین شاندی ئەمریکا، پێکهاتوو لە وەزیرانی دەرەوە و خەزێنەی ئەمریکا و وزە و بازرگانی، لە مێژووی کۆڕبەندەکەدا بەرجەستەیە. جگە لە بەشداریی سەرکردەکانی G7 و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئورسولا ڤۆن دێر لاین و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی و نوێنەرانی ئابوورییە گەورە و تازە پێگەیشتووەکان.
لەناو ئەم دیمەنە نێودەوڵەتییەدا بەشداریی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتمەدار مەسرور بارزانی، بەهۆی ڕەهەندە سیاسی و ئابوورییەکانی بایەخێکی تایبەتی پێدەدرێت، کە لە پرۆتۆکۆلێکی سادە تێدەپەڕێت.