ڕاستەوخۆ

داڤۆس 2026: 56ـەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی بەڕێوەدەچێت

کۆڕبەندی ئابووری جیهانی بە دروشمی "رۆحی گفتوگۆ" بەڕێوەدەچێت

داڤۆس - کلۆستەرس - سویسرا
کۆڕبەندی داڤۆس
کۆڕبەندی داڤۆس
هاوبەشکراوە

لە داڤۆس.. 20 وەبەرهێنەری کەرتی تایبەت یاوەری سەرۆک وەزیران دەبن

دکتۆر محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردستان24 گوتی: ئەمساڵ، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ داڤۆس26 جیاواز و فراوانترە، یاوەری سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، 20 وەبەرهێنەری کەرتی تایبەت بەشداری کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی دەبن.

ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی ستراتیژیی سەرۆک وەزیراندایە، کە لە هەر گەشت و دیدارێکی نێودەوڵەتیدا، شاندێکی بازرگانی و وەبەرهێنەران یاوەری بن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی کوردستان.

 

خاڵە سەرەکییەکان

نزیکەی 3000 سەرکردەی کەرتە جیاوازەکان لە 130 وڵات بەشداری داڤۆس 2026 دەبن

شەش سەرکردەی گرووپی حەوت (G7) لە داڤۆس بەشدار دەبن

زیاتر لە 200 دەزگای ڕاگەیاندن و ئاژانسی هەواڵی ڕووماڵی چالاکییەکانی داڤۆس 2026 دەکەن

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

دەیان پسپۆڕی بواری تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد لە داڤۆس بەشدار دەبن

ڕۆژی دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، 56ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی "داڤۆس" لە سویسرا بەڕێوەدەچێت. جیا لە سەدان سەرکردە و سەرۆک، نوێنەر و دیپلۆماتکاری وڵاتان، دەیان شارەزا و پسپۆڕی بواری تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد بەشدار دەبن. 

 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بەشداریی هەرێمی کوردستان لە داڤۆسی 2026، ئامادەبوونێکی کارا لە کاتێکی نێودەوڵەتیی گرنگدا

د. سامان سۆرانی
د. سامان سۆرانی
د. سامان سۆرانی

لەم چوارچێوەیەدا، ئامادەبوونێکی بەرچاوی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکایەتیی گەورەترین شاندی ئەمریکا، پێکهاتوو لە وەزیرانی دەرەوە و خەزێنەی ئەمریکا و وزە و بازرگانی، لە مێژووی کۆڕبەندەکەدا بەرجەستەیە. جگە لە بەشداریی سەرکردەکانی G7 و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ئورسولا ڤۆن دێر لاین و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی و نوێنەرانی ئابوورییە گەورە و تازە پێگەیشتووەکان.

لەناو ئەم دیمەنە نێودەوڵەتییەدا بەشداریی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتمەدار مەسرور بارزانی، بەهۆی ڕەهەندە سیاسی و ئابوورییەکانی بایەخێکی تایبەتی پێدەدرێت، کە لە پرۆتۆکۆلێکی سادە تێدەپەڕێت.

 
 
 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

مێژووی کۆڕبەندەکانی داڤۆس

کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا

لە 19ـی ئەم مانگە 56ـەمین لوتکەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە شارۆچکەی داڤۆس لە سویسرا بەڕێوەدەچێت، نزیکەی سێ هەزار سەرکردە و داهێنەر و خاوەن و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکان لەژێر دروشمی "روحی گفتوگۆ"، لەو کۆڕبەندە بەشدار دەبن.

 
 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە دارایی و ئەمنییەکان، کێ بەشدارە؟

کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا

لە نێو بەشداربووە دیارەکانی 56ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی (داڤۆس) سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی بانکی جیهانی، ئاجای بانگا، بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، کریستالینا جۆرجیێڤا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی، نگۆزی ئۆکۆنجۆ، و سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک ڕوتە، ئامادە دەبن.

 

 
 
 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەمساڵ کێ لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی بەشدار دەبێت؟

کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا

لەم وێستگە گرنگەی هاوکاریی نێودەوڵەتیدا، کۆڕبەندی ئابووریی جیهان نزیکەی 3000 سەرکردەی کەرتە جیاوازەکان لە 130 وڵاتەوە کۆ دەکاتەوە. پێشبینی دەکرێت 400 سەرکردەی باڵای سیاسی، 65 سەرۆکی وڵات و حکوومەت، هەروەها شەش لە سەرکردەکانی گرووپی حەوت (G7) لە داڤۆس ئامادە بن.

 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری داڤۆس دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پێنجەم ساڵی لەسەر یەک، بەشداری کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی (داڤۆس) دەکات. 

56ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی (داڤۆس) لە 19 تا 23ی کانوونی دووەمی 2026 لە ژێر ناونیشانی "روحی دیالۆگ" بە بەشداری گرنگترین سەرکردەکان و بازرگان و کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەدەچیت.

 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە