مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێکە لە چارەسەر
سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی کە بۆ بەشداری لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەیە، بە رۆژنامەنووسانی گوت: هەمیشە گوتوومانە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر. ئەو چارەسەرە دەکرێت سیاسی بێت، دەکرێت بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بێت، دەکرێت بۆ پەرەپێدانی ئابووریش بێت، کە بۆ خەڵکی ئێمە گرنگە.
گوتیشی: هەروەک دەزانن، هەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆرە دەستی کردووە بە ریفۆرمی ئابووری و ئەمە کاریگەریی هەبووە لەسەر پێشخستنی هەرێمی کوردستان. بۆ ئەوەش ئەگەر بتوانین یارمەتیی زیاتری وڵاتانی دۆست و دراوسێ وەربگرین، ئەمە زیاتر دەکەوێتە خزمەتی خەڵکی کوردستانەوە."