مەسرور بارزانی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئیمارات هێنا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئیمارات هێنا و گوتی: بەشداریی سەرکردایەتیی ئیمارات لە گەشەپێدانی ناوچەکە، رەنگدانەوەی پابەندبوونیانە بە ئاشتی و ئاوەدانی.
پێنجشەممە، 5ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: سوپاس بۆ WorldGovSummit و سەرکردایەتیی ئیمارات بۆ دروستکردنی ناوەندێک بۆ گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکردن.
هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، بەشداریی سەرکردایەتیی ئیمارات لە گەشەپێدانی ناوچەکە، رەنگدانەوەی پابەندبوونیانە بە ئاشتی و ئاوەدانی.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە سەردانە سێ رۆژییەکەی بۆ ئیمارات هێنا، لە ماوەی سەردانەکەیدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ و بەرهەمداری لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی ئیمارات، وەزیر و کاربەدەستانی ئەو وڵاتە ئەنجام دا.
Thank you, @WorldGovSummit and the UAE leadership for creating a hub for dialogue and ideas. Your contribution to regional development reflects your commitment to peace and prosperity. pic.twitter.com/N3bG8A1TIN
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 5, 2026