هەولێر و ئەبوزەبی پەیوەندییەکانیان لە بواری وزە و ژێرخاندا پەرە پێ دەدەن
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی، هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ژێرخان و وزە، بە تایبەتی کارەبا، لەم رووەوە بە گرنگییەوە ئاماژە بە پرۆژەی رووناکی کرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدارەکانی لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل مەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ژێرخان و وزە و بە تایبەتی کەرتی کارەبا، لەم رووەوە بە گرنگییەوە ئاماژە بە پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان کرا.
هاوکات وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی.