مەسرور بارزانی: گەلی کورد لە سووریا شایستەی دانپێدانان و رێزلێنانە
سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی جارێکی دیکە دیکە پشتیوانیی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتنی نوێی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا دووپاتکردەوە و گوتی "گەلی کورد لە سووریا شایستەی دانپێدانان و رێزلێنانە."
سەرۆکوەزیران لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لەبارەی رێککەوتنی گشتگیری نێوان حکوومەتی سووریا و هەسەدە گوتی"هیواخوازین ئەمە ببێتە دەستپێکی رێککەوتنێکی بەردەوام لەنێوان هەردوو لادا، کە ئاشتی و سەقامگیری بۆ وڵاتەکە دەهێنێت."
گوتیشی: پێویستە لە رێککەوتنە دووقۆڵییەکەدا رێز لە مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بگیرێت، بە گەلی کوردیشەوە کە ئازارێکی زۆری چەشتووە و شایستەی ئەوەن دانپێدانرابن و ڕێزیان لێبگیرێت."