سڵاو و رێزی شای ئوردن بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیەندرا
سەرۆکوەزیرانی ئوردن، جەعفەر حەسان سڵاو و رێزی شا عەبدوڵڵای دووەمی بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رێز و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئوردن و بەتایبەتیش شا عەبدوڵڵا دووپاتکردەوە.