به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى نوێی یونێسکۆ ئامادەیی دەبڕی بۆ هاریکاریی وەرگرتنی هەرێمی کوردستان بە ئەندامی بەشدار لە رێکخراوەکە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى نوێی رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و رۆشنبيرى (UNESCO)باسیان لە پڕۆژەکانی لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان کرد.
هەر لە دیدارەدا سەرۆکی حکوومەت داوای کرد هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە رێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوەکەش، ئامادەیی بۆ هەر هاریکاری و هاوئاهەنگیکردنێک لەمبارەیەوە دەربڕی.