بەرهەم ساڵح: رۆڵی هەرێمی کوردستان لە هاوکاریی رۆژئاوای کوردستان بە بەرز دەنرخێنین
بەرهەم ساڵح، كۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان بۆ کوردستان24 گوتی: "رۆڵی هەرێمی کوردستان لە گەیاندنی هاوکارییەکان بە رۆژئاوای کوردستان بە بەرز دەنرخێنین."
گوتیشی "هیوادارین ئەو ئاگربەستەی هاتۆتە ئاراوە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی رێگە خۆش بکات بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان.
بەرهەم ساڵح رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە هەوڵی گەیاندنی هاوکاریی بە شاری کۆبانێ.