مەسرور بارزانی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئیمارات هێنا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئیمارات هێنا و گوتی: بەشداریی سەرکردایەتیی ئیمارات لە گەشەپێدانی ناوچەکە، رەنگدانەوەی پابەندبوونیانە بە ئاشتی و ئاوەدانی.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: سوپاس بۆ WorldGovSummit و سەرکردایەتیی ئیمارات بۆ دروستکردنی ناوەندێک بۆ گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکردن.
سوپاس بۆ @WorldGovSummit و سەرکردایەتیی ئیمارات بۆ دروستکردنی ناوەندێک بۆ گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکردن. بەشداریتان لە گەشەپێدانی ناوچەکە، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونتانە بە ئاشتی و ئاوەدانی.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 5, 2026