مەسرور بارزانی: دەبێت مافی کورد لە دەستووری نوێی سووریادا جێگیر بکرێت
سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەکی ناوچەیی.
دەشڵێت: "پێویستە کوردانی رۆژئاوای کوردستان و حکوومەتی نوێی سووریا بگەنە رێککەوتنێکی دەستووری بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد."
مەسرور بارزانی باسی لەوەش کرد، هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی, سەرۆکی هەرێم، رۆڵێکی سەرەکیان لە نێوەندگیری دیمەشق و هەسەدە و ئەمریکا گێڕاوە.
گوتیشی: "ئێمە لە پەیوەندی راستەوخۆدا بووین لەگەڵ دیمەشق، قامشلۆ، ئەمریکا و فەرەنسا بۆ هێورکردنەوەی رەوشەکە."