ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

دروشمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا

 ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چووە ناو قۆناخێکی توند و مەترسیداری پێکدادانی راستەوخۆ، دوای ئەوەی هەر سێ لایەنی ململانێکان بە فەرمی دەستپێکردنی چەند ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی فراوانیان راگەیاند.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

عەباس عێراقچی بۆ فوئاد حوسێن: تەنیا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بە ئامانج دەگرین هەموو ببینە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: رێگە نادەین ئێران ببێتەوە خاوەنی چەکی ئەتۆمی هەموو ببینە

سەرۆکی ئەمریکا داوا لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکات خۆیان رادەست بکەن هەموو ببینە

لە بەیانییەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ترەمپ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی ئێران راگەیاند

ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان لە ناوخۆی ئێران کردووە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وڵاتانی عەرەبی بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکەن

لە کاردانەوەیەکی تونددا بەرانبەر هێرشە مووشەکییەکانی سەر چەند وڵاتێکی ناوچەکە، هەریەک لە سعوودییە، قەتەر، کوێت و ئوردن راگەیەنراویان بڵاوکردەوە و هێرشەکانی ئێرانیان بە پێشێلکارییەکی زەق بۆ سەر سەروەریی خاکیان و هەڕەشەی جدی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە ناوبرد.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

هێرش کرایە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە

سوپای پاسداران لە وەڵامی هێڕشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی عێراق، بەحرەین، ئیمارات، کوێت، قەتەر و سعوودییە. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

عەباس عێراقچی بۆ فوئاد حوسێن: تەنیا بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بە ئامانج دەگرین

ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێگەیشت و پێی راگەیاندووە ئێران مافی خۆیەتی بەرگریی بکات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بەقایی: نابێت وڵاتان بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بێدەنگ بن

ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026،  ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا کردەوەیەکی قبووڵنەکراوە و بە تاوانێکی ئاشکرا و پێشێلکارییەکی ڕوون دادەنرێت."

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

میدیاکانی ئێران: مەسعود پزیشکیان سەلامەتە

میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، بڵاویان کردەوە، کە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران باری تەندروستی باشە، ئەوەش دوای هێرشەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا دێت کە شوێنەکانی نزیک بارەگای سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانیان لە تاران کردە ئامانج. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ناتانیاهۆ: ئیسرائیل و ئەمریکا هەڕەشەی ئێران لە رەگەوە هەڵدەکێشن

ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، بێنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکیه هاوبەشیان دەستپێکردووە بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە هەبوونەی رژێمی ئێران دروستی کردووە، جەختی لەوەش کردەوە، "ئێران خاوەنی رژێمێکی تیرۆریستییە".

 
 
 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

میدیاکانی ئیسرائیل: چەندان دامەزراوەی حکوومی و پێگەی سەربازی کروانەتە ئامانج

میدیاکانی ئیسرائیل رایدەگەیەنن، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا، هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران و چەندان دامەزراوەی حکوومی و پێگەی سەربازیی لە ئێران و چەندان بەرپرسی باڵای ئێرانیان کردووەتە ئامانج. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد

ئیزرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 28ـی شوباتی 2026 "هێرشی پێشوەختەمان لە دژی ئێران دەست پێکردووە و ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیمان کردووەتە سەر تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە."

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە