ڕاستەوخۆ

رووماڵ بەردەوامە.. رێککەوتنی ئاگربەست درێژەی هەیە

ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێزی دەریایی ئێران لەناوبراوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند: هێزی دەریایی ئێران لەناوبراوە، هەروەها کەشتە جەنگییەکانی ئێران لەناوبراون.

 
 

خاڵە سەرەکییەکان

ئێران تۆمەتەکانی بەحرەین رەتدەکاتەوە هەموو ببینە

ترەمپ: کەسێک بە پاپا بڵێت ئێران زیاتر لە 40 هەزار خۆپیشاندەری کوشتووە هەموو ببینە

سێنتکۆم: هێزەکانی ئەمریکا دەسەڵاتی رەهای دەریاییان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە هەموو ببینە

سعوودیە هۆشداریی دەداتە عێراق هەموو ببینە

جی دی ڤانس: ئەمریکا هەوڵی رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ ئێران دەدات هەموو ببینە

ماکرۆن: قسەم لەگەڵ ترەمپ و پزیشکیان کرد و پێویستە گەرووی هورمز بێ مەرج بکرێتەوە هەموو ببینە

بلومبێرگ: نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 150 دۆلار هەموو ببینە

ئێران: زیانەکانی جەنگ گەیشتووەتە 270 ملیار دۆلار هەموو ببینە

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان بۆ کوردستان24: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل شەش نەخۆشخانە بە تەواوی داخراون هەموو ببینە

سەرەڕای گەمارۆکەی ئەمریکا؛ کەشتییەکی نەوتهەڵگری چینی گەرووی هورمزی تێپەڕاند هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ئێران تۆمەتەکانی بەحرەین رەتدەکاتەوە

ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ ئەمینداریی گشتیی و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، وەڵامی بانگەشە و تۆمەتەکانی ئەم دواییەی شانشینی بەحرەینی دایەوە.

 

ترەمپ: کەسێک بە پاپا بڵێت ئێران زیاتر لە 40 هەزار خۆپیشاندەری کوشتووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکی نوێدا لە پلاتفۆرمی 'تروس سۆشیال' داوای کرد هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی توند بەرامبەر بە حکوومەتی تاران وەربگیرێت. ترەمپ داوای کرد پەیامەکەی بگەیەنرێتە پاپا لیۆی چواردەهەم  بۆ ئەوەی جیهان لە قەبارەی ئەو رووداوانە ئاگادار بکرێتەوە کە لە ناوخۆی ئێراندا روودەدەن.

 

سێنتکۆم: هێزەکانی ئەمریکا دەسەڵاتی رەهای دەریاییان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە

سوپای ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ سەرجەم بەندەرەکانی ئێران بە تەواوی گەمارۆ دراون و جووڵەی بازرگانی دەریایی بۆ ناوەوە و دەرەوەی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی گشتیی وەستاوە.

 

سعوودیە هۆشداریی دەداتە عێراق

ئەنجوومەنی وەزیرانی عەرەبستانی سعوودیە سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد، لە رێگەی درۆن لە خاکی عێراقەوە کرانە سەر سعوودیە و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو.

 

جی دی ڤانس: ئەمریکا هەوڵی رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ ئێران دەدات

جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی نیسانی 2026، رایگەیاند؛ ئەمریکا هەوڵ بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ ئێران دەدات. ئاماژەی بەوەش کرد، تاران خواستی هاوشێوەی نیشانداوە بۆ گەیشتن بە لێکگەیشتنێکی هاوبەش.

 

ژمارەیەک درۆن لە ئاسمانی خەلیفان تێکشکێنران

پەیامنێری کوردستان24، رایگەیاند: 5 درۆن لە ئاسمانی خەلیفان تێکشکێنران.

 

ماکرۆن: قسەم لەگەڵ ترەمپ و پزیشکیان کرد و پێویستە گەرووی هورمز بێ مەرج بکرێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند، دوێنێ گفتوگۆی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردووە.

ماکرۆن داوای کردووە دانوستانە هەڵپەسێردراوەکانی ئیسلام ئاباد دەست پێ بکەنەوە و لێکتێنەگەیشتنەکان چارەسەر بکرێن، هەروەها خۆیان لە هەر جۆرە پەرەسەندنێکی نوێ بەدوور بگرن. ئاماژەی بەوە دا، زۆر گرنگە سەرجەم لایەنەکان بە تەواوی پابەندی ئاگربەستەکە بن و لوبنانیش بگرێتەوە.

سەرۆکی فەرەنسا روونیشی کردەوە، بە هەمان شێوە زۆر پێویستە گەرووی هورمز بەبێ هیچ مەرج و کۆتوبەند و باجێک بە زووترین کات بکرێتەوە. ئەوەشی خستە روو، لە ژێر ئەو مەرجانەدا دەبێت دانوستانەکان بە خێرایی و بە پاڵپشتیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەست پێ بکەنەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ماکرۆن ئاشکرای کرد، رۆژی هەینیی داهاتوو، 17ـی نیسانی 2026، فەرەنسا و بەریتانیا لە پاریس لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە میوانداریی کۆبوونەوەیەک دەکەن. تێیدا ئەو وڵاتانە کۆ دەبنەوە بەشداریی جەنگەکەیان نەکردووە، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە پێکهێنانی ئەرکێکی فرەلایەنەی بەرگری بۆ گەڕاندنەوەی ئازادیی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز کاتێک دۆخی ئەمنی رێگەی پێ دەدات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

بلومبێرگ: نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 150 دۆلار

ئاژانسی "بلوومبێرگ" لە راپۆرتێکدا دەربارەی دەرئەنجامی سەپاندنی گەمارۆکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا رایگەیاند، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 150 دۆلار بەرز ببێتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کرد، چارەنووسی بازاڕی وزەی جیهانی لە بەردەم نادیاریدایە. هاوکات هۆشداری دا لە بەردەوامبوونی گەمارۆکان بۆ سەر گەرووی هورمز و روونیشی کردەوە، گرژییەکانی ئەو ناوچەیە وا دەکەن نرخی نەوت بگاتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی.

 یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەندەرەکانی ئێران ناسەقامگیریی بازاڕە و ئەو بەرزبوونەوەیەش گرفتی گەورە بۆ وڵاتانی کڕیاری نەوت دروست دەکات.

 نرخی نەوت لە جیهاندا ناسەقامگیرییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە. لە دوای شکستهێنانی دانوستانەکانی واشنتن و تاران، هێزی دەریایی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ رێگریکردن لە هاتوچۆی کەشتییەکان بۆ بەندەرەکانی ئێران و گەرووی هورمز.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئێران: زیانەکانی جەنگ گەیشتووەتە 270 ملیار دۆلار

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، فاتیمە موهاجەرانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی رایگەیاند، خەمڵاندنە سەرەتاییەکانیان بۆ قەبارەی ئەو زیانانەی بەهۆی جەنگەوە بەر وڵاتەکەیان کەوتووە دەگاتە 270 ملیار دۆلار.

موهاجەرانی ئاماژەی بەوە دا، ئەو ژمارەیە کۆتایی نییە و تیمی ئابووری سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی وردترن بۆ دیاریکردنی قەبارەی زیانەکان. روونیشی کردەوە، قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان و تیمی دانوستانکاری ئێران لە کۆبوونەوەکانی ئیسلام ئاباد بەدواداچوونی بۆ دەکات.

حکوومەتی تاران جەخت لەوە دەکاتەوە بە رێگەی یاسایی و نێودەوڵەتی کار بۆ وەرگرتنی قەرەبووی زیانە گیانی و ماددییکانی جەنگ دەکات. 

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان بۆ کوردستان24: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل شەش نەخۆشخانە بە تەواوی داخراون

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، دکتۆر رەزا مووسەوی، بەرپرسی نووسینگەی وەزیری تەندروستیی لوبنان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران، لە 28ـی ئابی رابردوو، 2089 کەس لە لوبنان، لە ئەنجامی ‌هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کوژراون و 6762 کەسیش بریندار بوون.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە