ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

سوپای پاسداران: 500 بنکەی سەربازانی ئەمریکا و ئیسرائیل کرانە ئامانج

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە هەڵدانی 700 درۆنی بۆمبڕێژکراو و سەدان مووشەک، هێرشیان کردووەتە سەر 60 ئامانجی ستراتیژی و 500 بنکە و بارەگای سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

هەروەها رایگەیاندووە، لە هێرشەکانی ئەمجارەدا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمارکراوە؛ بە جۆرێک تەنیا لە 48 کاتژمێری رابردوودا، ئەو زیانەی بە ئەمریکا و ئیسرائیل گەیەندراوە زۆر زیاترە لەو زیانانەی لە 12 رۆژەی جەنگی ساڵی رابردوو پێیان گەیشتووە.

 

 

خاڵە سەرەکییەکان

کاربەڕێکەری رێبەری ئێران: شەڕەکە بەو شێوەیەی خامنەیی پلانی بۆ دانابوو بەڕێوەدەچێت هەموو ببینە

ئێران هێرشی کردە سەر دامەزراوەیەکی نەوتی سعوودیە هەموو ببینە

داخستنی ئاسمانی عێراق 48 کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە هەموو ببینە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی ئامانجی داهاتوومانە هەموو ببینە

ئێران: ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەی نەتەنز هەموو ببینە

سێنتکۆم: سێ فڕۆکەی F-15ی ئەمریکی بە "هەڵە" لە کوەیت تێکشکێنران هەموو ببینە

وەزیری نوێی بەرگریی ئێران بە وەکالەت هەڵبژێردرا هەموو ببینە

میدیای فەرمی ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی پشتڕاست کردەوە هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات ئەو 13 وڵاتە بە جێبهێڵن

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی بڵاو کردووەتەوە و داوا لە هاووڵاتییانی دەکات، بەهۆی مەترسییەوە ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جێبهێڵن.

ئەو وڵاتانەش پێکهاتوون لە، بەحرین، میسر، ئێران، عێراق، ئیسرائیل(کەرتی ڕۆژئاوا و غەززە)، ئوردن، کوەیت، لوبنان، عومان، قەتەر، سعوودییە، ئیمارات و یەمەن

 

تەلەڤزیۆن و ئێزگەی فەرمی ئێران لە تاران بۆردوومان کرا

ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، تەلەڤزیۆن و ئێزگەی فەرمی ئێران لە تاران بۆردوومان کرا.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل دووپاتی کردەوە، تەلەڤزیۆن و ئێزگەی فەرمی ئێران لە تاران بۆردوومان کردەوە و تێکیان شکاندووە

ئەمەش لە کاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکی بەپەلەدا هۆشداری دەداتە دانیشتووانی بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری تاران و داوایان لێ دەکات بە زووترین کات ماڵەکانیان جێبهێڵن. جەخت لەوە کردەوە، کە ئەو هاووڵاتییانەی لە نزیک "بارەگای سەرەکیی پەخشی میدیایی" (بینای ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران) نیشتەجێن، دەبێت دوور بکەونەوە، چونکە ئەگەری هەیە ئەو ناوچانە بکرێنە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.

 

 
 

ترەمپ: ئەگەر لە رێککەوتنی ئەتۆمی نەکشابامەوە، ئێران سێ ساڵ لەمەوبەر دەبووە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس" نووسیویەتی: ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی سەردەمی باراک ئۆباما، "خراپترین و مەترسیدارترین" مامەڵە بووە کە حکوومەتی ئەمریکا لە مێژووی خۆیدا ئەنجامی دابێت. ئەو پێیوایە ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە وەک خۆی بەردەوام ببووایە و ئەو لێی نەکشایەتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران سێ ساڵ لەمەوبەر دەبووە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی، ئەمەش دەبووە هۆی گۆڕینی هاوسەنگییەکانی جیهان بە ئاراستەیەکی خراپتردا.

 
 

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئێران بیستراون

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردووەتەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە چەند شارێک پارێزگای تاران بیستراون و دوکەڵێکی چڕ بەرزبووەتەوە

 
 
 
 

سوپای ئیسرائیل: گەڕەکی ئێڤین چۆڵ بکەن

سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکی بەپەلەدا هۆشداری دەداتە دانیشتووانی بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری تاران و داوایان لێ دەکات بە زووترین کات ماڵەکانیان جێبهێڵن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، مەترسی جددی لەسەر دانیشتووانی "گەڕەکی ئێڤین" لە باکووری تاران هەیە و پێویستە دەستبەجێ ناوچەکە چۆڵ بکەن.

لە هۆشدارییەکەدا بەتایبەتی جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەو هاووڵاتییانەی لە نزیک "بارەگای سەرەکیی پەخشی میدیایی" (بینای ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران) نیشتەجێن، دەبێت دووربکەونەوە، چونکە ئەگەری هەیە ئەو ناوچانە بکرێنە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.

 
 

وەزیری دەرەوەی چین: پێویستە جەنگ رابگیرێت

وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و پێی راگەیاندووە "چین پشتیوانی لە ئێران دەکات بۆ بەرگری لە پاراستنی سەروەری، ئاسایش، یەکپارچەیی خاک و شکۆی نەتەوەیی، هەروەها پشتیوانی لە ئێران دەکات لە پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە رەواکانی."

وەزیری دەرەوە چین داوای کردووە، هەرچی زووە ئەمریکا و ئیسرائیل پێویستە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان رابگرن و چیتر دۆخە ئاڵۆزتر نەکەن و بۆ ئەوەی ململانێ و گرژییەکان سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەگریتەوە.

 

ماکرۆن توانا سەربازییەکانمان بەرەو پێشچوونی باشی هەبووە

سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: لە دوای جەنگی جیهانی دووەم، فەرەنسا هەوڵی خۆبەهێزکردنی داوە بۆ ئەوەی بەرانبەر هەڕەشەکان بوەستێتەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: ئێران چەکی زۆر پێشکەوتوو و تواناکانی لە دەستداوە، بەڵام سەرەڕای هەموو گرژییەکان بەردەوام دەبین لە بەرگریی لە ئەوروپا، توانا سەربازییەکانمان زۆر بەرەو پێشەوەچوونە.

ماکرۆن گوتی: پێویستە ئەوروپا خۆی لە هەڕەشەکان بپارێزێت، دەبێت بە هەموو شێوەیەک خۆمان ئامادەبکەین بۆ هەموو ئەو هەڕەشانەی رووبەڕوومان دەبنەوە بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە چەکی ئەتۆمییەوە هەیە.

 
 

وەزیری جەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئێران لەناو دەبەین

وەزیری جەنگی ئەمریکا دەڵێت: ئێران بەرەو لاواز بوونە و توانا موشەکی و هێزەکانی تەواوی توانا سەربازییەکانی لەناو دەبەین.

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند: ئێران چەندین ساڵە گێرەشێوێنی لەناوچەکە دا دەکات، مووشەک و درۆنی دروستکردووە بۆ ئەوەی خواستەکانیان بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پەرەپێبدات، هەروەها ئێران چالاکییەکانی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم بەردەوام بووە.

 

 

حکوومەتی لوبنان هەموو چالاکییە سەربازییەکانی حزبوڵڵای قەدەخە کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، 02ـی ئاداری 2026، حکوومەتی لوبنان لە بڕیاریدا بە "قەدەغەکردنی دەستبەجێ"ی سەرجەم چالاکییە ئەمنی و سەربازییەکانی حیزبوڵڵا و ئەو حیزبەی پابەند کرد بەوەی دەبێت چەکەکانی رادەستی دەوڵەت بکاتەوە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەمریکا و 6 وڵاتی عەرەبی: پێویستە دەستبەجێ ئێران هێرشە هەڕەمەکییەکانی رابگرێت

ئەمڕۆ دووشەممە، 02ـی ئاداری 2026، لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا هەریەک لە قەتەر، سعوودییە، بەحرەین، ئوردن، کوێت، ئیمارات و ئەمریکا هێرشە "هەڕەمەکییەکان"ـی ئێرانیان بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی بە توندی سەرکۆنە کرد.

هەروەها ئەو 7 وڵاتە جەختیان لەوە کردەوە، "بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل رەفتاری بێباکانەیە و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە" و "پێویستە بەپەلە رێگری لەم جۆرە هێرشانە بکرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە