ئەمریکا: کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە سەلامەتی لە گەرووی هورمز تێپەڕی
کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، کەشتییەکی جەنگیی وڵاتەکەی توانیویەتی بە سەرکەوتوویی یاوەریی کەشتییەکی نەوتهەڵگر بکات بۆ تێپەڕین لە گەرووی هورمز.
رایتی ئاماژەشی داوە ، ئەم هەنگاوە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە بەردەوامیی رۆیشتنی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان، لە کاتێکدا جەنگ و ئاڵۆزییەکان بازاڕی وزەیان تێکداوە و بوونەتە هۆی وەستانی بەشێکی زۆری گواستنەوەی نەوت لە ناوچەکەدا.