دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز لە تاران بیستران
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" (AFP) رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز لە ناو جەرگەی تارانی پایتەختی ئێران بیستراون.
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" (AFP) رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز لە ناو جەرگەی تارانی پایتەختی ئێران بیستراون.
وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئەمڕۆ هێرشی چڕتر دەکەینە سەر ئێران هەموو ببینە
سەرۆککۆماری عێراق بۆ رێبەری نوێی ئێران: هەوڵی راگرتنی جەنگ دەدەین هەموو ببینە
تورکیا سیستەمی پاتریۆت لە مەلاتیا جێگیر دەکات هەموو ببینە
وەزارەتی دەرەوەی چین: پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز لە بەرژەوەندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە
سێنتکۆم: لە ماوەی 10 رۆژدا زیاتر لە 5 هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە هەموو ببینە
ئوردن: هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە هەموو ببینە
فایەق زێدان: رێکاری یاسایی بەرانبەر هێرشکارانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان دەگرینە بەر هەموو ببینە
سعوودیە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئیمارات لە هەولێر دەکات
ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی لە کەرکووک کوژران هەموو ببینە
راوێژکارەکانی بۆ ترەمپ: هەرچی زووە جەنگی ئێران تەواو بکە هەموو ببینە
ماکرۆن: جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەیە چەند هەفتەیەک بخایەنێت
یەکێتیی ئەوروپا: بەردەوامی جەنگ دەبێتە هەڵاوسانێکی جیهانی هەموو ببینە
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس (AFP) رایانگەیاند، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین بیستراوە. ئەم تەقینەوانە لە کاتێکدایە کە ئێران زنجیرەیەک هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو دەستپێکردووە و بەپێی سەرچاوە فەرمییەکانی بەحرەین، تاوەکوو ئێستا بەهۆی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی ئێرانەوە دوو کەس لەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە.
عەلی محەممەد نائینی، گوتەبێژی سوپای پاسداران ئێران هەواڵی تێپەڕبوونی هەر کەشتییەکی ئەمریکی بە یاوەریی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز ڕەت کردەوە و و ڕایگەیاند، لە کاتی دەستپێکردنی جەنگەکەوە هیچ کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکی نەوێراوە لە دەریای عومان، کەنداوی عەرەبی یان گەرووی هورمز نزیک بێتەوە.
لای خۆشییەوە، کارۆڵاین لێڤت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و گوتی: "دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە هێزی دەریایی ئەمریکا لەم کاتەدا یاوەریی هیچ کەشتییەکی نەوتهەڵگری نەکردووە، هەرچەندە بێگومان ئەو بژاردەیە لەبەردەستدایە."
پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کرد، ئەمریکا داوای لە تەلئەڤیڤ کردووە کێڵگە نەوتییەکانی ئێران بۆردومان نەکات.
سوپای ئیسرائیل لە نوێترین راگەیەندراویدا ئاشکرای کرد کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە تاوەکوو ئێستا، توانیویانە 400 ئامانجی سەرەکی و ستراتیژی لە ناو خاکی ئێراندا بۆردوومان بکەن.
سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ بە تاران ناوەستێت و رایگەیاند: "تا ئەو کاتەی هەڕەشەکان بە تەواوەتی لەناو دەچن، گورزوەشاندن لە ئێران بەردەوام دەبێت.
حکوومەتی لوبنان لە نوێترین راگەیەندراویدا ئاشکرای کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی گیانیان لەدەستداوە، لە 2ی ئاداری ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا گەیشتووەتە 570 کەس.
هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاماژەیان بەوە دا، جەنگەکە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 760 هەزار کەس لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان.
کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند، کەشتییەکی جەنگیی وڵاتەکەی توانیویەتی بە سەرکەوتوویی یاوەریی کەشتییەکی نەوتهەڵگر بکات بۆ تێپەڕین لە گەرووی هورمز.
رایتی ئاماژەشی داوە ، ئەم هەنگاوە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە بەردەوامیی رۆیشتنی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان، لە کاتێکدا جەنگ و ئاڵۆزییەکان بازاڕی وزەیان تێکداوە و بوونەتە هۆی وەستانی بەشێکی زۆری گواستنەوەی نەوت لە ناوچەکەدا.
سەعید ئیروانی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، چوار دیپلۆماتکاری ئێران لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیل کوژران
ئیروانی نامەیەکی ناڕەزایی بۆ سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە و دەڵێت: سەرلەبەیانی یەکشەممە 8ی ئادار ئیسرائیل هێرشێکی تیرۆریستی بە ئەنقەست بۆ سەر هۆتێل رامادا لە بەیرووت ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چوار دیپلۆماتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران کوژران
وەزارەتی بەرگریی قەتەر رایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویەتی بەرپەرچی پێنج مووشەکی بالیستی بداتەوە کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە کرابوون.
ئاماژەشی داوە، مووشەکەکان پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە ئاسماندا تێکشکێنراون و هیچ زیانێکی گیانی یان ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.
سوپای ئێران رایگەیاند لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە توانیویانە سەنتەرێکی سەربازیی گرنگ لە شاری حەیفای ئیسرائیل بپێکن.
هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشە، فەرماندەی هێزی دەریایی لە سوپای پاسداران هۆشدارییەکی توندی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، کە لەمەودوا رێگە بە هیچ کەشتییەک نادرێت گەرووی هورمز تێپەڕێنیت ئەگەر پەیوەندیی بەو لایەنانەوە هەبێت کە هێرش دەکەنە سەر ئێران؛ گوتیشی: "هەر لایەنێک گومانی لەم بڕیارە هەیە، با هەوڵی تێپەڕبوون بدات و تاقی بکاتەوە."
لەسەر ئاستی ناوخۆش، وەزیری ناوخۆی ئێران دڵنیایی دا کە ئاسایشی سنوورەکانی وڵات بە تەواوەتی جێگیرە و هێزەکانیان لەو پەڕی ئامادەییدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەک.
بە مووشەک هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا، هێرشەکە لە نزیک بنکەی ئاسمانیی ڤیکتۆریا و هێزەکانی دژە تیرۆری عیراق بووە.