جۆن كيرى و پۆتين كۆده‌بنه‌وه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى، رايگه‌ياند، هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات.
K24 – واشنتن:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى، رايگه‌ياند، هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ريه‌ك له پرسه‌كانى سووريا و ئۆكرانيا ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى بن.
گوته‌بێژێك به ناوى سه‌رۆكى رووسياوه رايگه‌ياندووه، كرملين، به دوورى نازانێت هه‌ريه‌ك له پۆتين و جۆن كيرى كۆببنه‌وه.
جۆن كيرى، له په‌راوێزى كۆنگره‌ى تايبه‌ت به كه‌شوهه‌وا له پاريس، رايگه‌ياندبوو، هه‌ڵوێستى رووسيا ئهرێنيانهيه سه‌باره‌ت به گه‌يشتنه چاره‌سه‌ر بۆ پرسى سووريا.
هه‌روه‌ها گوتى: "سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پۆتين و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سازبكهين و ره‌وشى سووريا و ئۆكرانيا تاوتوێ بكه‌ين".
سه‌ردانى هه‌فته‌ى داهاتووى كيرى بۆ رووسيا به دووه‌م ديدارى نێوان پۆتين و كيرى داده‌نرێت له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا و جارى يه‌كه‌م هه‌ردوولا له سه‌يرانگه‌ى سوتچى سه‌ر ده‌رياى ره‌ش له ئايارى رابردوودا كۆبوونه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.