دڵشاد مەولوود
نووسەر
پيلانى شكستپێهێنانى هه‌رێمى كوردستان هه‌مان پيلانى لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى يه‌كێتى سۆڤيه‌ته!
دڵشاد مەولود
بە درێژایی مێژووی کورد, بگرە هەتا ئێستاش، وڵاتانی دوژمن به كورد لە هەوڵی ئەوەدان, نەهێڵن گەلی کورد بگات بە مافەکانی، پێویستە گەلی کوردش پێش هەموو شتێك ئەمە بزانێت، پاشان زۆر ئاساییە کە گلەیی لە دەسەڵات و حکومەت بکات.
لەوەتەی گەلی کورد هەوڵی بە دەستخستنی مافەکانی دەدات، چ له سه‌رده‌مى شۆڕشی شێخ عه‌بدوڵڵاى نەهری، چ شێخ سەعیدی پیران، چ شێخ مەحمودی حەفید، چ کۆماری کوردستان، هه‌روه‌ها له شۆڕشە یەك لە دوای يه‌کەکانی بارزان، هەموو ئەمانە بە پیلانی دەوڵەتانی دوژمن به گه‌لى كورد لە ناو چوون، بۆیە ئەمەی ئێستاش کە دەگوزەرێ لە وڵاتی ئێمە, جۆرە پیلانێکە کە پێویستە ئێمەی کورد خۆڕاگربین و نەهێڵین ببێتە هۆی لە ناوچوونی نزیكبوونی وەدیهاتنى دەوڵەتی کوردی، هه‌ر ئه‌مه‌ش ويستى دوژمنانى كورده.
بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێکە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك پڕ بووە لە جۆرەها پۆست، ئه‌ويش لە سەر بڕیاری نیوە مووچەیی، ئەمە ئاسایی یە, کە خەڵک هەر چیەک دەڵێت، ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت بيڵێم, ته‌نها ئه‌وه‌يه, كه ئێمەی کورد زۆر ناخۆشی و قەیرانی لەمە قورسترمان تێپەڕاندووە، دڵنیاشم بۆ ئەم دۆخەش بەڕێز سەرۆك مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان, هەر وا بێدەنگ نابێت و ده‌سته‌وه‌ستان راناوه‌ستێت, ئەم قه‌يرانه‌ش وەکو هەموو نه‌هامه‌تييه‌كانى تر چارەسەر دەکات، هاوكات پێویسته حکومەتی هەرێمیش بۆ ئەم قەیرانە چارەسەری هەبێت، یەکێک لەو چارەسەرانەش, گه‌ر حكومه‌ت بیکات, دۆخی ژیانی هاووڵاتییان باشتر دەبێت، ئەویش کۆنترۆل کردنی بازارە. چۆن؟
پێویستە حکومەتی هەرێم, بە تایبەتی و لایەنە پەیوەندیداره‌كان بەگشتی، رێگە نەدەن کەلوپەل لە بازاڕدا گران بکرێت, هه‌روه‌ها رێگر بن له‌و بازرگانانه‌ى ئه‌م دۆخه نه‌قۆزنه‌وه وه‌ك دەرفەت بۆ گران کردنی نرخی کەلوپەله‌كانيان, له هه‌مانكاتيشدا پێویستە نرخی گومرگەکان دابەزێنێت، باجی زۆر نەخاتە سەر شتومەك تا نرخی شتومەك لە بازاڕ دابەزێت و بگونجێت لەگەل داهاتی هاونیشتمانیان.
بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت, کە من دڵنیام ئەمەش جۆرە پیلانێکە لە دژی کورد، چونکە هەرگیز نرخی نەوت نەگیشتووه‌تە ئەو نرخەی ئێستا، بەڵام هەر کە نەوتی کورد گەیشتە جیهان, بەهای نەوت دابەزی، بێگومان ئه‌مه‌ش بۆ ئەوە بوو, تا کورد نەبێتە خاوەنى ژێرخانێكى ئابووری بە هێز, ئه‌مه‌ى ئێستاش بۆى هه‌يه هه‌مان سياسه‌تى ئه‌و وڵاتانه بێت, كه چۆن له دژى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت شه‌ڕى ئێران و عێراقيان هه‌ڵگيرساند و به‌و هۆيه‌شه‌وه نرخى يه‌ك به‌رميل نه‌وت له‌و كاته‌دا دابه‌زى بۆ 10 دۆلار, كه به‌وه‌ش گه‌وره‌ترين گورز له ئابوورى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت درا, له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كان ئه‌نجامى ئه‌و پيلانه‌مان بينى, ئه‌ويش به له‌به‌ر يه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت كۆتايى هات, ره‌نگه ئێستاش هه‌مان سيناريۆ بۆ هه‌رێمى كوردستان له ئارادابێت, كه هه‌ندێ ئاماژه له هه‌ندێ كه‌س و لايه‌ن ده‌بيندرێت, گومانه‌كانمان بۆ لاى ئه‌و پيلانه نه‌گريسه په‌لكێش ده‌كات, كه هه‌رێمى كوردستان به ده‌ردى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت ببردرێت, بۆيه‌شه ئه‌م به‌راورده ده‌كه‌م, چونكه له ساڵانى كۆتايى حه‌فتاكان يه‌كێتى سۆڤيه‌ت بۆ هه‌ندێ وڵاتى زلهێز ببوه جێى مه‌ترسى, به تايبه‌ت له رووى ئايدۆلۆژياوه, كه مه‌ترسى هه‌ره‌س پێهێنانى سه‌رمايه‌دارى لێ ده‌كرا, بينيشمان له رووى ئابوورى پێشكه‌وتنه‌وه هه‌رێمى كوردستان خه‌ريك بوو ده‌گه‌يشته ترۆپك و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ گه‌يشتن به ده‌وڵه‌ى سه‌ربه‌خۆ, هه‌ندێ وڵاتى نه‌يارى كورد و كوردستان جۆره‌ها پيلانيان داڕشت, كه يه‌كێ له‌و پيلانه‌شيان دابه‌زاندنى نرخى نه‌وت بوو, تا له‌و رێيه‌وه بتوانن ئابوورى هه‌رێم له‌ق بكه‌ن و ئامانجى چه‌ندين ساڵه‌ى نه‌يه‌ته دى.