دڵشاد مەولوود
نووسەر
له چوارشهممهى سوورهوه بهرهو دهوڵهتى سهربهخۆ
هەموو ساڵێك لە یەكەمین چوارشەمهی مانگی نیساندا، پەیڕەوانی ئاینی ئێزدی لەدۆڵی لالش لە باشووری كوردستان لە دەوری یەك كۆدەبنەوە و یەكێك لە مەراسیمە سەرەكیيەكانی ئاینی خۆیان بەڕێوە دەبەن.
هەموو ساڵێك لە یەكەمین چوارشەمهی مانگی نیساندا، پەیڕەوانی ئاینی ئێزدی لەدۆڵی لالش لە باشووری كوردستان لە دەوری یەك كۆدەبنەوە و یەكێك لە مەراسیمە سەرەكیيەكانی ئاینی خۆیان بەڕێوە دەبەن. بەگوێرەی سەرچاوە مێژوویيەكان، ئێزدییەكان میراتی شارستانییەتی مێژوویی میزۆپۆتامیان وهەرلەو خاكەش نیشتەجێ بوونە. ئاینی ئێزدی هەر وەك لە سەرچاوە ئێزدییەكانیشدا ئاماژەی پێكراوە، كۆنترین ئایینە لەناو گەلی كورددا و تا ئێستا به پارێزراوى ماوهتهوه.
من نامەوێت بچمە ناو وردەكاری ئەم ئاینەو شێوازو خواپەرستی ئەوان، تەنها ئەوە نەبێت كە ئایینی ئێزدی یەكێكە لەكۆنترین ئاینەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سهرهتاى دەركەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ 2000 ساڵ پێش زایینی.
وەكو له مێژوودا تۆمار كراوه و ئێزدیيەكان دەڵێن (74) فەرمان و هێرشی جینۆسایدی له دژيان ئهنجامدراوون، لە شنگال و شێخان وباعەدرێ، لەخەتاری.. باشییك و بەحزانێ وهەموو شوێنەكانی تر. شەنگال و دەوروبەری بە شارۆچكە و گوندەكانی دەوروبەرییەوە، بە مەڵبەند و زێدی ژیان و گوزەرانی ئێزدییەكان ئەژمار دەكرێت، ئەوان لە دێر زەمانەوە لە سەر ئەم خاكە ژیاون و بە درێژایی مێژووش، زیانیان بۆ دەوروبەریان نەبووە، بەڵكو وەك سەرچاوە مێژووییەكان دەگێڕنەوە بەردەوام روو بەڕووی پەلامار و شاڵاوی كوشتن و لەناودان و كۆمەڵكوژی بوونەتەوە.
ئاسان نیە لێرەدا هەموو شتێك بخەینە بەرباس، بەڵام دەكرێ وەك بیرهێنانەوەش بێت دیارترین ئەو وێستگانە بیربێنینەوە كە مێژووی كۆمەڵكوژی “جینۆسایدی” ئێزدییەكان لە چەندین وێستگە و قۆناغی جیاوازدا دیاری دەكەن، ئەمەش لە یەك كاتدا یارمەتیدەرێكی باش و ئەرێنی دەبێت بۆ ئەوەی لە ناوەڕۆكی ئەم چیرۆكە دیكۆمێنتاریانە و تاوانەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بگەین. لێرەدا تەنها وەك نموونەیێك باسی جینۆسایدی گوندی كۆجۆ دەكەم.
كۆجۆ، یەكێكە لە گوندە جوان و ئێزدی نشینەكانی سنووری قەزای شنگال، بیست و سێ كیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شنگالەوە دوورە، و سەربە شارۆچكەی “بلیج”ی قەزای “بەعاج”ە، دانیشتوانی گوندەكە بە تەواوی ئێزدین، بە پێی كۆبوونی خۆراك “344” خێزان و “1603”ی كەس لێ نیشتە جێ بوونە.
كۆجۆ لە 3-8-2014 كەوتە بەردەم دڕندانەترین شاڵاوی كۆمەڵكوژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام “داعش”، ئەو بەسەرهاتە سەخت و پڕ ئێشانە، رەنگە هەندێ جار ئاسان نەبێت مرۆڤ لە ئاستیاندا خۆی رابگرێ، ڕەنگیشە لە كاتی خوێندنەوەیاندا، تووشی جۆرێك لە خەمۆكی و ئازارێكی لە سنوور بەدەر سەخت بێت، چونكە خودی بە سەرهاتەكە خۆی سەختە و گوێگرتن و دانیشتن بە دیارییەوە ئازارێكی بە سوێیە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی بەردەست كەوتوون لە چوارچێوەی ئەو شاڵاوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام “داعش”، تەنها لەگوندی كۆجۆ “303” پیاو و “271” ئافرەت لە چوارچێوەی شاڵاوەكە رزگاریان بوەو “520” پیاو لە گەڵ “509” ئافرەت شەهیدو بێسەرو شوێنكراون.
ئەرێ لەتەمەنی ئێمە چ تراژیدیایێك لەمە بەئازارتر هەبووە، بابیربكەینەوە كە گوندێك ئەوهندە قوربانییەی هەبێت ئەی تەواوی ئەوناوچانەی كەوتنە ژێر دەستی داعش دەبێ ژمارەیان چەند بێت. بەڵام ئێمەی كورد هەمیشە وەكو جەنابی رێزدار سەرۆك مەسعود بارزانی دەفەرمووێت" ئێمەی كورد توخمی پۆلاین، پۆڵاش هەمیشە بۆحەلاندنی ئاگری بەهێزی دەوێت، بەڵام ئەوئاگرە زوو سارد دەبێتەوە بەرگەی خۆڕاگری پۆڵایەكەمان ناكات، بەومەرجەی یەكگرتووبین"، ئەم گوتارو گوتنانەی سەرۆك بارزانی و ههروهها رێباز و پەیڕەوی كوردایەتی فێرمان دەكهن یەك خەم بین، لەخۆشیدا لەگەڵ یەكبین، لەناخۆشیدا بۆیەك ساڕێژی برینەكان بین، هەموومان كوردین كەواتە ئەمە ئەركە كە موسڵمانێك لەشنگال بەرگری لە خاكەكەی بكات، چونكە بەرلەوەی هەر یەكەمان نەتەوەیەك و ئاین وهەڵگری بيروباوهڕێك بین، لەبنەڕەتدا نەوەی ئادەم و حەواین، بۆیە ئەم چەژنە وەك خوشك و برایانی ئێزدی جەژنی هەموومانە، پشت بەخوا لە ئایندەیهكی نزیكدا لەسایەی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی و هێزو بازووی پێشمەرگە قارەمانەكانمان ئەو دڕندایەتیەی داعش لە ناودەچێت و دەگەین بەو ئامانجهى كەسەدەهای ساڵە خهون به بهديهاتنييهوه دهبينين.. لهسهر زهمينى نيشتيمانى خۆمان نهخشهيهكى كوردانه دهبينين و ئاڵاى خۆمان ههڵدهكهين.